بۆلا کامپۆنگ
Bola Kampung
ژانەر: ئەنیمەیشن - کۆمیدی - ئەکشن و سەرگەرمی
وەرزى 1 - ئەڵقەی 1
کورتە:
بۆلا کامپۆنگ زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی ئەنیمەیشنی مالیزیایە و باس لە کوڕانی کامپۆنگ دەکات کە شێتن لە تۆپی پێ. چیرۆکەکە لە کامپۆنگێک بە ناوی گۆنگ لێچار لە قەزای پۆهۆن بامبو ڕوودەدات؛ ئەم چیرۆکە لە دەوری کۆمەڵێک هەرزەکار دەسوڕێتەوە کە خولیای گەورەیان بۆ تۆپی پێ هەیە. بەڵام تەنها لە پێناو خۆشیدا یاری پێدەکەن. تا بەڕێوەبەری قوتابخانە بەڕێز داود و ڕاهێنەری تازە دەستنیشانکراو، بەڕێز عەبدولڕەحمان بڕیاریدا تیپێکی تۆپی پێ پێکبهێنێت کە نوێنەرایەتی قوتابخانەکەیان بکات لە پێشبڕکێی نێوان قوتابخانەکاندا. ئیڤان پاڵەوانی سەرەکی کە زۆر زێدان دەپەرستێت، سەرکردایەتی تیپەکە دەکات لە ململانێکانیدا بۆ ئەوەی ببێتە باشترین لە قەزاکەدا. بەداخەوە خەونەکەی لەلایەن باوکیەوە دژە، ئەزمان کە نایەوێت ئیڤان تووشی هەمان چارەنووسی ئەو بێت. ئەزمان سەردەمانێک یاریزانێکی میللی بووە و چارەنووسێکی دڵتەزێنی بەسەردا هات کە ژیانی تۆپی پێی لەکەدار کرد. ئیڤان بە پاڵپشتی هاوڕێکانی، دۆنۆڤان و سامال، توانی کێشەکان بە لایەکدا لابدات و وەک بڕبڕەی پشتی تیمەکە دەردەکەوێت. تیمەکە بە پێکەوەبوون هەوڵدەدات بەسەر ئەو تەحەددایانەی کە لە ڕێگاکەدا دێنە پێشەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە خەونەکانیان.
بۆ بینینی فیلمەکە بە ژێرنووسی کوردی سەردانی ماڵپەڕی
Oya9.com
بکە
هێشتا هیچ کۆمێنتێک نییە.