María Félix
لەدایکبوونی: 1914-04-08
شوێنی لەدایکبوون: Alamos, Sonora, Mexico
تێکڕای بەرهەم: 55
دەربارەی ئەکتەر
ماریا دی لۆس ئەنجێلێس فێلیکس گوێرێنا (بە ئینگلیزی : María de los Angelos Félix Güerena ) ئەکتەری سینەمایی مەکسیکی بووە. بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە ژنەکانی سەردەمی زێڕینی سینەمای مەکسیک دادەنرێت. هەروەها بە یەکێک لە جوانترین ئەکتەرە سینەماییەکانی سەردەمی خۆی دادەنرا، هەروەها یەکێک لە گەورەترین ئەفسانە ئیرۆتیکییەکانی سینەمای زمانی ئیسپانی دادەنرا. هاوشانی پێدرۆ ئارمێنداریز و دۆلۆریس دێل ڕیۆ، یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکانی سینەمای مەکسیکی ساڵانی چل و پەنجاکان. بە نازناوی لا دۆنا ناسراوە، کە ناوێکە لە کارەکتەری فیلمی دۆنا باربارا (١٩٤٣) وەرگیراوە. هەروەها بە ماریا بۆنیتا ناسراوە، بەهۆی ئەو سروودەی کە تایبەت بۆی ئامادەکراوە، وەک دیارییەکی هاوسەرگیری لەلایەن ئاوازدانەر ئاگوستین لارا. کاری سینەمایی تەواو کردووە کە ٤٧ فیلمی لە مەکسیک، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و ئەرجەنتین دروستکردووە.فلمەکانی ئەکتەر (54)
French Cancan
1955
The Bronze Screen: 100 Years of the Latino Image in American Cinema
2002
Juana Gallo
1961
Tizoc
1957
Fever Mounts at El Pao
1959
La Generala
1971
La Cucaracha
1959
The Affairs of Messalina
1951
The Hidden One
1956
The Kneeling Goddess
1947
Beyond All Limits
1959
Mare nostrum
1948
La noche del sábado
1950
Doña Diabla
1950
Hidden River
1948