تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Grazi Massafera

Grazi Massafera

لەدایکبوونی: 1983-06-28 شوێنی لەدایکبوون: Jacarezinho, Paraná, Brazil تێکڕای بەرهەم: 30

دەربارەی ئەکتەر

گرازیێلی "گرازی" سوارێس ماسافێرا (بە ئینگلیزی : Grazielli "Grazi" Soares Massafera لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٢، ئەکتەری بەناوبانگی بەڕازیلی و مۆدێلی پێشووە. خەڵاتەکانی بریتین لە پاڵێوراوی خەڵاتی ئیمی بۆ باشترین ئەکتەر. ئەو وەک مۆدێل دەستی بە کاری هونەری کرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پێشبڕکێی شاجوانی پارانای بردەوە. ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا کاتێک بەشداری لە خولی پێنجەمی بەرنامەی واقیعی برا گەورە برازیل کرد، کە تێیدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا. یەکەم دەرکەوتنی لە درامای تەلەفزیۆنیدا وەک ئەکتەری پاڵپشت بوو لە فیلمی درامای Páginas da Vida (2006)، کە بەهۆیەوە ستایشی ڕەخنەگرانی وەرگرت و وەک ئەکتەرێکی نوێ چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا. ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لە فیلمە دراماکانی نێگۆسیۆ دا چین (٢٠٠٨)، تەمپۆس مۆدێرنۆس (٢٠١٠) و فلۆری دو کاریبی (٢٠١٣) بینیوە، هەندێک پێداچوونەوەی نەرێنی بۆ کارەکانی وەرگرتووە. بەڵام ستایشی زۆری لێکرا بەهۆی ڕۆڵی وەک مۆدێلێکی ئالوودەبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئۆپێرا درامای ڤێردادیس سێکرێتاس (٢٠١٥)، خەڵاتی APCA و ترۆفیو ئیمپرێنسا و مێلهۆرێس دو ئانۆ وەک باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پێبەخشرا، هەروەها پاڵێوراوی نێودەوڵەتی بۆ ئیمی. هەروەها ستایشی زۆری لێکرا بەهۆی ڕۆڵی وەکو دروومانێکی سەرنجڕاکێش لە فیلمی Bom Sucesso (2019)، جارێکی دیکە پاڵێوراو بوو بۆ چەندین خەڵاتی نیشتمانی.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.