تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Kaitlin Olson

Kaitlin Olson

لەدایکبوونی: 1975-08-18 شوێنی لەدایکبوون: Tigard, Portland, Oregon, USA تێکڕای بەرهەم: 53

دەربارەی ئەکتەر

کایتلین ویلۆ ئۆلسۆن مەکئێلهێنی (بە ئینگلیزی : Kaitlin Willow Olson McElhenney )، ئەکتەر و ئەکتەری کۆمیدی و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە، لە ١٨ی ئابی ١٩٧٥ لەدایک بووە. دەستی بە کاری هونەری کردووە لە کۆمپانیای The Sunday Company لە Groundlings کە شانۆ و قوتابخانەیەکی ئیمپرۆڤیزەیشنە لە لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. ئەو ڕۆڵی بچووکی لە چەندین زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا هەبووە پێش ئەوەی وەک دیاندرە "شیرین دی" ڕینۆڵدز لە زنجیرە کۆمیدییە درێژخایەنەکەی FX It's Always Sunny in Philadelphia (2005-ئێستا). ئۆلسۆن ڕۆڵی ماکینزی "میکی" مێرفی لە زنجیرە کۆمیدییەکەی فۆکس The Mick (2017-2018) و ڕۆڵی کریکێت مێلفی لە زنجیرە کۆمیدییەکەی کویبی Flipped (2020) ڕۆڵی بینیوە، کە بووە هۆی ئەوەی پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی پرایم تایم ئیمی بۆ ئەکتەری نایاب لە زنجیرەی کۆمیدی یان درامای کورت فۆرمدا. هەروەها لە فیلمەکانی فیلمی Leap Year (2010)، The Heat (2013)، Vacation (2015)، Finding Dory (2016)، Arizona (2018) بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ڕۆب مەکئێلهێنی کردووە کە هاوئەستێرەی فیلمی It’s Always Sunny in Philadelphia بووە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.