تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Marika Rivera

Marika Rivera

لەدایکبوونی: 1919-11-13 شوێنی لەدایکبوون: Paris, France تێکڕای بەرهەم: 15

دەربارەی ئەکتەر

ماریکا ڕیڤێرا (بە ئینگلیزی : Marika Rivera ) (١٣ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ - ١٤ی ژانویەی ٢٠١٠) ئەکتەر و سەماکاری فیلم و شانۆی لەدایکبووی فەرەنسی بووە. کچی هونەرمەندی مەکسیکی دیێگۆ ڕیڤێرا و خۆشەویستەکەی بوو، نیگارکێشی لەدایکبووی ڕووسی ماری ڤۆرۆبیف ("مارێڤنا"). ڕیڤێرا کە لەو کاتەدا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجلینا بێلۆف کردووە، کچەکەی قبوڵ نەکردووە، بۆیە لە ژێر چاودێری دایکیدا گەورە بووە. ڕیڤێرا لە تەمەنێکی بچووکەوە بەشداری لە وانەکانی سەما و نواندندا کردووە؛ لە تەمەنی ٣ ساڵییەوە لەلایەن ئیسادۆرا دانکانەوە فێری سەما کرا. لە تەمەنی ٥ ساڵیدا دەستی بە نمایشکردنی سەماکار کردووە، لە ساڵی ١٩٣٨ ڕیڤێرا لەگەڵ نیگارکێش جین پاوڵ بروسێت هاوسەرگیری کردووە، و لە ساڵی ١٩٤١ کوڕەکەیان جین بروسێت لەدایکبووە، دواتر لە ساڵی ١٩٤٩ تا ١٩٥٧ لەگەڵ ڕۆدنی فیلیپس هاوسەرگیری کردووە کە خاوەنی ماڵی ئەتلهامپتۆن بووە لە دۆرسێت. لە شاری دۆرست لە ساڵی ١٩٤٩ کوڕی دووەمی دەیڤید فیلیپسی لەدایکبووە، دەیڤد باوکی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جۆن پاوڵ فیلیپسە. دوای دووەم جیابوونەوەی لە شاری ئیلینگ لە لەندەنی گەورە لە ئینگلتەرا ژیاوە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.