تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Kofi Annan

Kofi Annan

لەدایکبوونی: 1938-04-08 شوێنی لەدایکبوون: Kumasi, Ghana تێکڕای بەرهەم: 12

دەربارەی ئەکتەر

کۆفی عەتا ئەنان (بە ئینگلیزی : Kofi Atta Annan ) لە ٨ی نیسانی ١٩٣٨ - ١٨ی ئابی ٢٠١٨، دیپلۆماتکارێکی غانای بووە و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦ وەک حەوتەمین سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە. دامەزرێنەر و سەرۆکی دامەزراوەی کۆفی ئانان بووە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی The Elders بووە کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن نێڵسۆن ماندێلا دامەزراوە. ئانان لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کردووە و لە ئۆفیسی جنێڤی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکات. دواتر لە چەندین پۆستدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات، لەوانەش وەک جێگری سکرتێری گشتی بۆ ئاشتیپارێزی لە نێوان ئازاری ١٩٩٢ تا کانوونی دووەمی ١٩٩٦ کاری کردووە، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە وەک ئەمینداری گشتی دەستنیشانکرا و دواتر لەلایەن ئەنجومەنی گشتیەوە پشتڕاستکرایەوە، بەمەش بووە یەکەم ئەفسەر کە لە خودی ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٧دا بان کی مون پۆستی ئەمینداری گشتیی گرتەوە. ئانان وەک ئەمینداری گشتی چاکسازی لە بیرۆکراسی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز (بەتایبەت لە ئەفریقا) کرد و پەیماننامەی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەستپێکرد. ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی فراواننەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش و دوای لێکۆڵینەوە لە بەرنامەی نەوت بۆ خۆراک ڕووبەڕووی داوای دەستلەکارکێشانەوەی بووەوە، بەڵام تاڕادەیەکی زۆر لە گەندەڵی کەسی بێبەری کرا. دوای کۆتایی هاتنی خولی ئەمینداری گشتی، لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوەی کۆفی ئەنانی دامەزراند بۆ کارکردن لەسەر پەرەپێدانی نێودەوڵەتی. لە ساڵی ٢٠١٢، عەنان نوێنەری تایبەتی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بوو بۆ سوریا بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ شەڕی ناوخۆی سوریا. ئانان دوای ئەوەی بێزار بوو لە پێشکەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، وازی لە پۆستەکەی هێنا. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦، ئانان بۆ سەرکردایەتیکردنی کۆمیسیۆنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە قەیرانی ڕۆهینگیا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە و پرسەی دەوڵەتی بۆ کراوە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Kofi Annan، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.

زنجیرەکانی ئەکتەر (2)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.