تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Jane Sibbett

Jane Sibbett

لەدایکبوونی: 1962-11-28 شوێنی لەدایکبوون: Berkeley, California, USA تێکڕای بەرهەم: 44

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. جەین مۆر سیبێت (بە ئینگلیزی : Jane Moore Sibbett ) لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ لە دایکبووە، ئەکتەری ئەمریکییە. ڕۆڵە دیارەکانی بریتین لە هێدی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی فۆکس سەری هێرمان، هەروەها وەک هاوسەری پێشووی ڕۆس گێلەر (یەکەم) کارۆل ویلیک، لە سیتکۆمی تەلەفزیۆنی ئەمریکی هاوڕێیان. هەروەها لە فیلمی The Nanny ڕۆڵی مۆرگان فۆکنەری گێڕاوە. لە ساڵانی ١٩٨٦-١٩٨٧ لە زنجیرەی سانتا باربارا لە کەناڵی NBC ڕۆڵی جین ویلسۆنی گێڕاوە و پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی باشترین تازەهاتوو. هەروەها لە یەکێک لە ئەڵقەکانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی بەناوبانگی 21 Jump Street بەشداری کردووە لە فیلمی Noah لە ساڵی 1998 شانبەشانی تۆنی دانزا و واڵاس شۆن هەروەها لە فیلمی The Second Arrival لە ساڵی 1998 شانبەشانی پاتریک مولدۆن و مایکل سارازین. لە فیلمی The Resurrected لە ساڵی ١٩٩٢ی دان ئۆبانۆن بەشداری کردووە. لەگەڵ ماری-کەیت و ئاشلی ئۆلسن لە فیلمی It Takes Two (1995)، فیلمی تەلەفزیۆنی، Au Pair (1999) ڕۆڵی سەرەکی گێڕا و دەنگی جۆی بووە لە ساڵی 2006 لە دووبارەکردنەوەی فیلمی Charlotte's Web. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Jane Sibbett، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.