تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Andrzej Chyra

Andrzej Chyra

لەدایکبوونی: 1964-08-27 شوێنی لەدایکبوون: Gryfów Śląski, Dolnośląskie, Poland تێکڕای بەرهەم: 114

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. ئەندریچ چیرا (بە ئینگلیزی : Andrzej Chyra ) لە ٢٧ی ئابی ١٩٦٤ لەدایکبووە، ئەکتەری پۆڵەندییە. خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨٧ قوتابخانەی شانۆی نواندن لە شاری وارشۆ تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩٤ لە هەمان زانکۆ پسپۆڕی دەرهێنان بووە. یەکەمین فیلمی لە ساڵی ١٩٩٣ بە ڕۆڵی بێنڤۆلۆ لە فیلمی Order of Affection کە لە دەرهێنانی ڕادۆسلاڤ پیووارسکی بوو. گەورەترین ڕۆڵ تا ئێستا کە ناساندنی بۆ هێنا، ڕۆڵی جیرارد نۆواک بوو لە فیلمی قەرز (Dług) لە ساڵی ١٩٩٩ لە نووسینی کریستۆف کراوز، کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشرا لە فێستیڤاڵی فیلمی پۆڵەندی لە گدینیا. سەرکەوتنی ئەمەش لە ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە بووەوە کاتێک خەڵاتی PFF Gdynia وەرگرت بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی Komornik. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٦ پاڵێوراو بوو بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی We’re All Christs. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیایەوە وەرگیراوە Andrzej Chyra (لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٦٦ لە Radzymin) ئەکتەری فیلم و شانۆی پۆڵەندییە.، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.