Raymond Burr
لەدایکبوونی: 1917-05-21
شوێنی لەدایکبوون: New Westminster, British Columbia, Canada
تێکڕای بەرهەم: 170
دەربارەی ئەکتەر
ڕیمۆند ویلیام ستایسی بور (بە ئینگلیزی : Raymond William Stacey Burr ) (٢١ی ئایاری ١٩١٧ - ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٣) ئەکتەرێکی کەنەدی بووە، بە پلەی یەکەم بە ڕۆڵی سەرەکی لە دراما تەلەفزیۆنییەکانی پێری مەیسۆن و ئایرۆنساید ناسراوە. سەرەتای کاری نواندنی ڕۆڵی لە برادۆی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و فیلمدا بینیوە، بەزۆری وەک خراپەکار. لە ساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٦١ دوو خەڵاتی ئیمی بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی پێری مەیسۆن، کە بۆ ماوەی نۆ وەرز لە نێوان ساڵانی ١٩٥٧ بۆ ١٩٦٦ ڕۆڵی گێڕا، دووەم زنجیرەی بەناوبانگی بەناوی ئایرۆنساید، شەش پاڵێوراوی ئیمی و دوو پاڵێوراوی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستهێنا. هەروەها بە ڕۆڵی ستیڤ مارتن ناسراوە لە هەردوو فیلمی گۆدزیلا، پاشای ئەهریمەنەکان! و گۆدزیلا 1985. جگە لە نواندن، بور خاوەنی بزنسێکی ئۆرکید بوو و دەستی کردبوو بە گەشەپێدانی باخێکی ترێ. کۆکەرەوەی شەراب و هونەر بوو، زۆر حەزی لە چێشت لێنان بوو. دوای مردنی بەهۆی شێرپەنجە لە ساڵی ١٩٩٣، ژیانی کەسیی بور کەوتە ژێر پرسیارەوە، چونکە وردەکارییەکانی ژیاننامە ناسراوەکەی پێدەچوو پشتڕاست نەکرێنەوە. وردە وردە دەرکەوت کە ڕەنگە بور چیرۆکێکی ژیانی داڕشتبێت کە هاوڕەگەزبازییەکەی شاردبێتەوە.فلمەکانی ئەکتەر (126)
Rear Window
1954
Airplane II: The Sequel
1982
Love Happy
1949
Godzilla, King of the Monsters!
1956
Perry Mason Returns
1985
A Place in the Sun
1951
Adventures of Don Juan
1948
Godzilla 1985
1985
Black Magic
1949
Sleep, My Love
1948
Passion
1954
The Blue Gardenia
1953
His Kind of Woman
1951
P.J.
1968
Godzilla
1977