تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Ferzan Özpetek

Ferzan Özpetek

لەدایکبوونی: 1959-02-03 شوێنی لەدایکبوون: Istanbul, Turkey تێکڕای بەرهەم: 6

دەربارەی ئەکتەر

دەرهێنەر و سیناریۆنووس و نووسەری تورکی ئیتاڵییە. لە ساڵی 1976 سەرەتا چووە زانکۆی پیروجیا بیانییەکان لە ئیتاڵیا و بۆ ماوەی ساڵێک فێری زمانی ئیتاڵی بووە، دواتر بۆ خوێندنی سینەما گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی ڕۆما لا ساپیێنزا. دوای تەواوکردنی خوێندنی لەوێ، دەچێتە قوتابخانەکانی ئەکادیمیا ناڤۆنا و ئەکادیمیا دی ئارت دراماتیکای بۆ خوێندنی مێژووی هونەر و جلوبەرگ و دەرهێنانی شانۆ و وانەی لە سیلڤیۆ دی ئامیکۆ وەرگرتووە. لەم ماوەیەدا لەگەڵ جولیان بێک لە پۆستی جیاوازدا لە گەشتی ئەوروپی فیلمی The Living Teather کاریان کردووە. لە ساڵی ١٩٨٢ یاریدەدەری دەرهێنەری ماسیمۆ ترۆیسی بووە لە فیلمی Scusate il Ritardo، دواتر ماوریزیۆ پۆنزی بووە لە فیلمی Son Contento. فێرزان ئۆزپێتێک نزیکەی ١٥ ساڵ وەک یاریدەدەری دەرهێنەر لەگەڵ دەرهێنەرە جیاوازەکانی وەک ڕیکی تۆگنازی، لامبێرتۆ باڤا، فرانسیسکۆ نوتی، سێرجیۆ سیتی، جیۆڤانی ڤێرۆنێسی و مارکۆ ڕیسی کاری کردووە. گۆرانیبێژی ئەمریکی مادۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە فێرزان ئۆزپێتێک "نابغەیەک" بووە. ئۆزپێتێک دوای نمایشکردنی فیلمی سێرسێری ماینلار لە ساڵی ٢٠٠٩ لە کردنەوەی فێستیڤاڵی فیلمی لۆس ئەنجلۆس، لەلایەن ناوەکانی وەک جۆن تراڤۆڵتا و ئەندی گارسیا پیرۆزبایی لێکرا. فێرزان ئۆزپێتێک وەک سەرۆکی دەستەی سوێندخواردنی ئەو لیژنەیەی کە پێکهاتبوو لە ئەکتەران هولیا کۆسیگیت، زوهال ئۆلکای، ئایتاچ ئارمان، کەنان ئیسیک و دەرهێنەر نوری بیلگە سیلان لە ٤٢ەمین فێستیڤاڵی فیلمی پرتەقاڵی زێڕینی ئەنتالیا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بەڕێوەچوو، کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەندامی لیژنەی دادوەری بووە لە ٧٥ەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.