تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Paula LaBaredas

Paula LaBaredas

لەدایکبوونی: 1982-07-06 شوێنی لەدایکبوون: Portugal تێکڕای بەرهەم: 15

دەربارەی ئەکتەر

پاولا خانمە ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی پورتوگالییە، ناوی لەدایکبوونی پاولا ماریا ئیستیڤێس لابەرێداسە. لە شارۆچکەیەکی بچووکی پورتوگال لە ماڵی داپیرەی لەدایک بووە. لە تەمەنی دوو ساڵیدا خێزانەکەی بۆ ژیانێکی باشتر کۆچیان کرد بۆ ئەمریکا. کاتێک پاولا گەیشتە ئەمریکا و بە گومرگیدا تێدەپەڕی هۆشی لەدەستدا و هەناسەدانی وەستا. پەرستارێک لە شوێنی ڕووداوەکە هەوڵیدا زیندوو بکاتەوە بەڵام شکستی هێنا و بە مردوویی ڕاگەیەندرا. بە شێوەیەکی موعجیزەئامێز چەند ساتێک دواتر پاولا هۆشی هاتەوە. لە ئێستادا پاولا زیاتر بە پارۆدییەک ناسراوە کە دروستی کردووە بە ناوی، کچە سێڵفی پارۆدی کچێکی باربی. لەگەڵ ڕیچارد هاچ ڕۆڵی سەرەکی بینیوە و زنجیرەیەکی وێبی بەرهەمهێناوە، بە ناوی پڕۆژەی بکوژی سیلیکۆن. ئەو هاوبەشی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاریی لەسەر کۆسپلەی کردووە بە ناوی، کۆمیککۆسپلەی. پاولا وەک مۆدێلێک لە چەندین بلۆگی وەک سپۆرت ئیلسترەیتددا بەشداری کردووە و بە بەردەوامی لە بڵاوکراوەکاندا دەرکەوتووە. پاولا هەمیشە بەرەو ڕۆحانیەت و ژیانی تەندروست ڕاکێشراوە. ئەو پراکتیزە دەکات، یۆگا، ڕێیکی، چارەسەری کریستاڵ و پێسکاتاریانە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.