تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Alix Wilton Regan

Alix Wilton Regan

لەدایکبوونی: 1986-01-26 شوێنی لەدایکبوون: London, England تێکڕای بەرهەم: 28

دەربارەی ئەکتەر

ئەلیکس سۆفی ویلتۆن ڕیگان (بە ئینگلیزی : Alix Sophie Wilton Regan ) لەدایکبووی ٢٦ی ژانویەی ١٩٨٦، ئەکتەر، چالاکوان، نووسەر و دەرهێنەری ئینگلیزییە. ویلتۆن ڕیگان لە لەندەن لەدایکبووە، لە قوتابخانەی سەرەتایی L'Ile Aux Enfants و قوتابخانەی Lycee Francais Charles de Goulle و قوتابخانەی سەرەوەی Latymer بۆ ئاستی A-Levels خوێندوویەتی. هەروەها لە قوتابخانەی شانۆی سیلڤیا یۆنگ و ڕاهێنەری شانۆ خوێندوویەتی بۆ وانەکانی نواندن و گۆرانی و سەما لە دەرەوەی قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندن، ویلتۆن ڕیگان ناوی خۆی تۆمارکرد لە قوتابخانەی دراما و بوو بە بچووکترین خوێندکار کە لە زانکۆی NCDT و CDS باوەڕپێکراو لە ستۆدیۆی دراما لەندەن وەرگیرابێت. لەکاتی مەشقکردندا، ویلتۆن ڕیگان نوێنەرایەتی قوتابخانەکەی کرد لەسەر ئاستی نیشتمانی، لە خەڵاتی کارڵتۆن هۆبس لە ڕادیۆی بی بی سی. ویلتۆن ڕیگان لەلایەن پانێڵی بی بی سی بە دوو خەڵاتی دەستخۆشی تایبەت ڕێزی لێگیرا: باشترین مۆنۆلۆگی شکسپیر و باشترین دووانەبێژی هاوچەرخ. لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.