تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Michaela Pavlátová

Michaela Pavlátová

لەدایکبوونی: 1961-02-27 شوێنی لەدایکبوون: Prague, Czechoslovakia (now Czech Republic) تێکڕای بەرهەم: 5

دەربارەی ئەکتەر

مایکێلا پاڤلاتۆڤا (بە ئینگلیزی : Michaela Pavlátová ) لە دایکبووی ٢٧ی شوباتی ١٩٦١، ئەنیمەیشن و دەرهێنەری فیلم و مامۆستای چیکییە. پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن لە فیلمی وشە، وشە، وشە (١٩٩١) و خەڵاتی کورتە فیلمی ورچی زێڕینی بۆ دووبارەکردنەوە (١٩٩٥) بەدەستهێنا. وەک ئەنیمەیتەرێکی ئەزموونی فێمینیست، کارەکانی مایکلا بەدواداچوون بۆ بابەتەکانی سێکس، ڕەگەز، فەلسەفە و پەیوەندییەکان دەکات. لە دەرەوەی کارە سەربەخۆکانی، وەک بەڕێوەبەری هونەری کۆمپانیای Wildbrain Inc کاری کردووە، لە ئێستادا لە ئەکادیمیای هونەرە نمایشییەکان، فیلم و قوتابخانەی تەلەفزیۆنی پراگ وانەی ئەنیمەیشن دەڵێتەوە. هەروەها مایکلا لە ئەکادیمیای هونەر و تەلارسازی و دیزاین لە پراگ و ئەکادیمیای کۆلێژی هونەر و پەیمانگای هونەری کۆمپیوتەر لە سانفرانسیسکۆ و زانکۆی هارڤارد وانەبێژ بووە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Michaela Pavlátová، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.