Paul Thomas
لەدایکبوونی: 1947-04-17
شوێنی لەدایکبوون: Winnetka, Illinois, USA
تێکڕای بەرهەم: 444
دەربارەی ئەکتەر
فیلیپ تۆبوس (بە ئینگلیزی : Philip Toubus ) لەدایکبووی ١٧ی نیسانی ١٩٤٧ - ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، زیاتر بە Paul Thomas ناسراوە، ئەکتەر و دەرهێنەری پۆرنۆگرافی ئەمریکی بووە. فیلیپ تۆبوس لە شاری وینێتکا لە ویلایەتی ئیلینۆیس لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ئەو کوڕەزای سارا لی لوبین بوو، لە کۆمپانیای خۆراکی "سارا لی". لە زانکۆی ویسکۆنسێن-مادیسۆن خوێندوویەتی بەڵام ڕووی لە نواندن کردووە. لە شانۆی برادۆی ڕۆڵی گێڕاوە، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Hair بینیوە. هەروەها ڕۆڵی پیتەری بینیوە لە وەشانی فیلمی عیسا مەسیح سوپەرستار لە ساڵی ١٩٧٣. تۆبوس گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی ویلیام مۆریس واژۆ کرد و چووە هۆلیوود و لەوێ لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کرد. تۆبوس لە ساڵی ١٩٧٤ دەستی بە کارکردن کردووە لە بواری پۆرنۆگرافیدا، لەکاتی یاریکردنی لە میوزیکاڵێکدا لە سانفرانسیسکۆ، بەرهەمهێنەرانی پۆرن براکانی میچڵ ناسی. لە چەندین "لوپ"ی پۆرندا بۆیان نمایش کرد و لە ساڵی ١٩٧٦ لە یەکەم فیلمی پۆرنیدا بە ناوی ژیاننامەی مێشوولەیەک دەرکەوت. تۆبوس زیاتر بە بەکارهێنانی ناوی شانۆیی پۆڵ تۆماس نمایشی کردووە، بەڵام لە ژێر چەند ناوێکی دیکەشدا دەرکەوتووە. لە ساڵی ١٩٨٢ توبوس بەهۆی قاچاخچێتی کۆکاین بۆ ئەمریکا لە ئەمریکای باشوورەوە دەستگیرکرا. ساڵێک لە زینداندا بوو. دوای ئازادبوونی لە زیندان، تۆبوس دەستی بە کاری هونەری کردەوە و لە ساڵی ١٩٨٣ خەڵاتی کۆمەڵەی فیلمی گەورەساڵانی ئەمریکای بۆ باشترین ئەکتەری ڤێرجینیا بەدەستهێنا. هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە فیلمی 'Taboo American Style' لە ساڵی ١٩٨٥دا بینیوە. تۆبوس لە ساڵی 1985 دەستی بە دەرهێنانی فیلمە پۆرنەکان کردووە، لە ساڵی 1986ەوە دەرهێنانی بۆ کۆمپانیای ڤیڤید ئینتەرتەینمەنت کردووە، لە ساڵی 2001 لەگەڵ ئەکتەری پۆرن و دەرهێنەری ئانیتا ڕینالدی هاوسەرگیری کردووە، دوای ئەوەی لە هاوسەرە دووەمەکەی کە ماوەیەکی زۆرە جیابووەتەوە. تا ساڵی ٢٠٠٧ تۆبوس - وەک پۆڵ تۆماس - لە زیاتر لە ٥٠٠ فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە و نزیکەی ٣٠٠ فیلمی دەرهێناوە، حەوت خەڵاتی هەواڵی ڤیدیۆی گەورەساڵانی و دوو خەڵاتی ڕێکخراوی ڕەخنەگرانی X-Rated بۆ باشترین دەرهێنەر بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٨٦ ناوی هاتە ناو هۆڵی ناوبانگەکانی ڕێکخراوی ڕەخنەگرانی X-Rated، لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوی هاتە ناو هۆڵی ناوبانگەکانی ئەفسانەی ئیرۆتیکا. هەروەها ئەندامی هۆڵی ناوبانگەکانی هەواڵی ڤیدیۆی گەورەساڵان بووە.فلمەکانی ئەکتەر (441)
X-Rated: The Greatest Adult Movies of All Time
2015
X-Rated 2: The Greatest Adult Stars of All-Time
2016
Jesus Christ Superstar
1973
Emanuelle Around the World
1977
Cutter's Way
1981
Scoring
1995
Trouble Bound
1993
Doctor Dracula
1978
Naked Ambition: An R Rated Look at an X Rated Industry
2009
Porn... It's a Living
1998
The Young Like It Hot
1983
Lucifer's Women
1974
When Rated X Ruled the World
2004
Things Change: My First Time
1993
Pretty Peaches
1978