Ray Santiago
لەدایکبوونی: 1984-06-15
شوێنی لەدایکبوون: The Bronx, New York, U.S.
تێکڕای بەرهەم: 46
دەربارەی ئەکتەر
ڕیمۆند سانتیاگۆ (بە ئینگلیزی : Raymond Santiago ) لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٨٤ لە شاری ساوس برۆنکس لە ویلایەتی نیویۆرک، ئەکتەرێکی ئەمریکییە و بە ڕەچەڵەک پورتوگالییە. سانتیاگۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ لە قوتابخانەی ئامادەیی فیۆرێلۆ ئێچ لاگواردیا بۆ هونەر لە شاری نیویۆرک دەرچووە. لە فیلمی Meet the Fockers ڕۆڵی خۆرخی ڤیلالۆبۆسی گێڕاوە، هەروەها ڕۆڵی بچووکی لە فیلمەکانی Dirty Deeds لە ساڵی ٢٠٠٥ و Accepted لە ساڵی ٢٠٠٦دا هەبووە. هەروەها ڕۆڵی برای میشێل ڕۆدریگێز، تاینی گوزمان لە فیلمی Girlfight لە ساڵی ٢٠٠٠، ڕۆڵی لاردۆ لە فیلمی Endless Bummer لە ساڵی ٢٠٠٩ و ڕۆڵی ئەلبێرتۆ لە فیلمی Suburban Gothic ڕۆڵی بینیوە. هەروەها لە فیلمی The Sasquatch Dumpling Gang (کە بە The Sasquatch Gang ناسراوە) لە ساڵی ٢٠٠٦، شانبەشانی جەستن لۆنگ و لە فیلمی American Son شانبەشانی نیک کانۆن ڕۆڵی بینیوە. هەروەها لە فیلمی In Time لە ساڵی ٢٠١١ بەشداری کردووە. سانتیاگۆ لە ئەڵقەکانی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی My Name is Earl، Crossing Jordan، Law & Order: LA و Dexter بەشداری کردووە. لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی ئاش بەرامبەر بە خراپە مردووەکان لە ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٨، ڕۆڵی پابلۆ سیمۆن بۆلیڤار دەگێڕێت کە هاوکارێکی کۆچبەرە و دەبێتە هاوکارێکی ئاش.فلمەکانی ئەکتەر (27)
زنجیرەکانی ئەکتەر (19)
Dexter
2006
Chicago Med
2015
NCIS: Los Angeles
2009
Crossing Jordan
2001
My Name Is Earl
2005
Raising Hope
2010
Rosewood
2015
The Twilight Zone
2002
Law & Order: LA
2010
Touch
2012
Ash vs Evil Dead
2015
Best Week Ever
2004
The Boulet Brothers' Dragula
2016
The Jury
2004
10 Things I Hate About You
2009