تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Mitchel Musso

Mitchel Musso

لەدایکبوونی: 1991-07-09 شوێنی لەدایکبوون: Garland, Texas, USA تێکڕای بەرهەم: 43

دەربارەی ئەکتەر

میچڵ تایت موسۆ (بە ئینگلیزی : Mitchel Tate Musso ) لە ٩ی تەمموزی ١٩٩١ لە دایکبووە، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە. بە ڕۆڵەکانی کەناڵی دیزنی ناسراوە وەک ئۆلیڤەر ئۆکن لە فیلمی هانا مۆنتانای ئەمریکا و جێرمی جۆنسۆن لە زنجیرە ئەنیمەیشنەکانی فینێس و فێرب و ڕۆڵی دیزنی ئێکس دی وەک کینگ برادی لە فیلمی Pair of Kings هەروەها پێشکەشکاری بەرنامەی PrankStars ی کەناڵی دیزنی. لە فیلمی ئەنیمەیشنیدا دەنگی دیجییەی داوە، Monster House، هەروەها ڕۆڵی ڕیمۆند فیگ لە فیلمی ڕەسەنی کەناڵی دیزنی بەناوی Life Is Ruff کە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە، هەروەها کلیاتوس پول لە فیلمی Hatching Pete لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆڵی بینیوە، یەکەم ئەلبوومی موسۆ بە ناوی خۆیەوە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە واڵت دیزنی ڕیکۆردز بڵاوکرایەوە. ئەلبوومەکە بۆ یەکەمجار لە پلەی ١٩ لە بیلبۆرد ٢٠٠ دەرکەوت.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.