تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Skye Alyssa Friedman

Skye Alyssa Friedman

تێکڕای بەرهەم: 2

دەربارەی ئەکتەر

سکای ئەلیسا فریدمان خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکییە و بەڕەچەڵەک خەڵکی فلۆریدای باشوورە و وەک تاکە منداڵێک لەوێ پەروەردە بووە. لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە دەستی بە کارکردنی پیشەیی کردووە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا یەکەم جار لە برادۆی بەشداری کردووە. لەو کاتەوە سکای لە برۆد وەی دەرکەوتەوە و بەردەوام بووە لە کارکردن لەسەر شانۆ و کامێرا.

 سکای ڕۆڵی سەرەکی بوو لە فیلمی درێژی لیمۆناد بلێسینگ کە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی تریبیکا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ نمایشکرا و لەلایەن گۆڤاری ڤۆگەوە وەک یەکێک لە "٥ ستانداوت"ی فێستیڤاڵەکە ناسێندرا. هەروەها بە تایبەتی بەهۆی کارەکانی لە فیلمەکەدا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مانهایم-هایدلبێرگ ناسێندرا وەک یەکێک لەو سێ کەسەی کە کاندیدکرابوون بۆ خەڵاتی بەناوبانگی ئەکتەرە گەنجەکانیان. 

 سکای بە پلەی یەکەم لە پرۆگرامی نواندنی BFA لە کۆلێژی هونەرە نمایشییەکانی زانکۆی پێس لە ساندز دەرچووە.

فلمەکانی ئەکتەر (2)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.