تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Jakub Gierszał

Jakub Gierszał

لەدایکبوونی: 1988-03-20 شوێنی لەدایکبوون: Kraków, Malopolskie, Poland تێکڕای بەرهەم: 45

دەربارەی ئەکتەر

جاکوب گێرزال (بە ئینگلیزی : Jakub Gierszał ) لە دایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٨٨، ئەکتەری پۆڵەندییە. یەکەم دەرکەوتنی لەسەر شاشە لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو، ڕۆڵی کازیکی لە فیلمی All that I love (پۆڵەندی: Wszystko, co kocham) بینی. دواتر ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ژووری خۆکوژی (بە پۆڵەندی: سالا سامۆبۆجکۆڤ) بینی، کە تێیدا ڕۆڵی کارەکتەری دۆمینیکی بینی، کە خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بوو لە خێزانێکی دەوڵەمەند و تووشی کێشەی تەندروستی دەروونی بوو. گێرزال لە شاری کراکۆڤ لەدایکبووە. باوکی بەناوی مارێک دەرهێنەری شانۆیە و زیاتر لە ئەڵمانیا کاردەکات. کاتێک جاکوب تەمەنی چەند مانگێک بوو، دایک و باوکی ڕوویان لە هامبۆرگ کرد. دوای ١١ ساڵ گەڕایەوە بۆ پۆڵەندا و لە شاری تۆرۆن نیشتەجێ بوو. خوێندکاری ئەکادیمیای هونەرە دراماتیکییەکانی کراکۆڤە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.