تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Nora Arnezeder

Nora Arnezeder

لەدایکبوونی: 1989-05-08 شوێنی لەدایکبوون: Paris, France تێکڕای بەرهەم: 36

دەربارەی ئەکتەر

نۆرا ئارنێزیدەر خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی فەرەنسییە. ئارنێزیدەر لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەدایک بووە. باوکی بەناوی ڤۆڵفگانگ خەڵکی نەمساییە و کاسۆلیکە و دایکی بەناوی پیێرا جولەکەیەکی میسرییە. لە تەمەنی دوو ساڵیدا لەگەڵ دایک و باوکیدا پاریسی بەجێهێشت و بەرەو ئایکس ئێن پرۆڤانس. کاتێک تەمەنی چواردە ساڵ بوو، بۆ ماوەی ساڵێک ڕووی لە بالی کرد و کاتێک گەڕایەوە پاریس، سەما و گۆرانی خوێند. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو، لە فیلمی پاریس ٣٦ (بە فەڕەنسی: Faubourg 36) کە لە دەرهێنانی کریستۆف باراتییە. لەم فیلمەدا نۆرا ئارنێزیدەر گۆرانی "لۆین دی پانام"ی وتووە، کە لە ٨٢ەمین خەڵاتی ئۆسکاردا پاڵێوراو بوو بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن. لە ساڵی ٢٠٠٩دا ڕووخساری بۆنی "L'Idylle"ی گێرلین بوو. لە ساڵی ٢٠١٢ ئارنیزێدەر لە فیلمەکانی ماڵی سەلامەت دەرکەوت، لەگەڵ ڕایان ڕینۆڵدز، هەروەها وەک سیلیا لە فیلمی وشەکاندا، بەرامبەر بن بارنز. هەروەها ئارنێزیدەر لە فیلمی ترسناکی سلاشەر Maniac شانبەشانی ئیلیا وود ڕۆڵی سەرەکی گێڕا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.