تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Marko Ristić

Marko Ristić

لەدایکبوونی: 1988-01-26 شوێنی لەدایکبوون: Zagreb, Croatia تێکڕای بەرهەم: 4

دەربارەی ئەکتەر

مارکۆ ڕیستیکت ناسراو بە مارکۆفیت، لە ٢٦ی ژانویەی ١٩٨٨ لە شاری زاگرێبی پایتەختی کرواتیا لەدایک بووە. لە سربیا و چین دەژی و کاردەکات وەک ڕاهێنەری لەشجوانی پیشەیی، مۆدێلی لەشجوانی، ئەکتەر و دەرهێنەر/دروستکەری فیلم. لە فیلمی "باو لۆنگ یی زو" وەک یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە لە ستۆدیۆکانی جیهانی هێنگدیان دەستی بە کاری نواندن کردووە. ستۆدیۆی جیهانی هێنگدیان گەورەترین ستۆدیۆی فیلمە لە جیهاندا کە دەکەوێتە شاری هێنگدیان کە شارۆچکەیەکی چینییە لە شاری دۆنگیانگ لە پارێزگای ژێجیانگ. دووەم ڕۆڵی خۆی وەک فڕۆکەوان لە فیلمی " هەڵۆ" بەدەستهێنا. وەک دەرهێنەر/بەرهەمهێنەرێکی سینەما کورتە فیلمی دروستکردووە کە تێیدا ڕۆڵی گێڕاوە: " جنۆکەی بەختەوەری"، " باوەڕ بکە"، "مەبەستە"، " هالۆوینتان پیرۆز بێت"، " ئاوڕێک لە دواوە مەدە" و دواهەمینیان، چیرۆکێکی تەواو جیاواز، فیلمەکە - "گۆڕانکاری".
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.