Þorsteinn Bachmann
لەدایکبوونی: 1965-10-25
شوێنی لەدایکبوون: Reykjavík, Iceland
تێکڕای بەرهەم: 58
دەربارەی ئەکتەر
ئۆرشتاین باخمان (بە ئینگلیزی : Þorsteinn Bachmann ) لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ لە دایکبووە، ئەکتەرێکی ئایسلەندییە. بە ڕۆڵی مۆری لە فیلمی ژیان لە قاپێکی ماسیدا ناسراوە. لە ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی ئێدای بەدەستهێنا بۆ هەمان ئەو ڕۆڵە. باخمان لە ناوچەی فۆسڤۆگۆر لە شاری ڕیکیاڤیک لە ئایسلەندا گەورە بووە پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا بچێتە شاری بریدهۆڵت. لە ساڵانی سەرەتاییدا لە قوتابخانەدا ئاستێکی باشی نەبوو. بە گەڕانەوە بۆ دواوە بیری دێتەوە، کە بەزەحمەت توانیویەتی بخوێنێتەوە یان بنووسێت پێش ئەوەی قوتابخانەکانی لە فۆسڤۆگۆرەوە بگۆڕێت بۆ ئەوەی لە بریدهۆڵت. باخمان لە ساڵی ١٩٩١ لە قوتابخانەی درامای ئایسلەندی دەرچووە، لە دوای تەواوکردنی خوێندنەوە لەگەڵ گروپە شانۆییەکان لە شاری ڕیکیاڤیک و ئاکوێری کاریان کردووە و بۆ چەند ساڵێک سەرۆکی ئەم دووەمیان بووە. چەندین خولی نواندنی ئەنجامداوە، هەروەها وەک مامۆستا لە هەردوو قوتابخانەی درامای ئایسلەندی و قوتابخانەی فیلمی ئایسلەندی کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ شانۆی نیشتمانی ئایسلەندا کاری کردووە. پێش هەموو نمایشێکی یەکەم باخمان بچێتە هۆڵی وەرزش و دەچێتە مەلەکردن و بە ساونا کۆتایی پێدەهێنێت. "ئەمە شتێکە هەمیشە کردوومە و لەگەڵ هەموو فیلمێک یان یەکەم نمایشی شانۆدا دەگونجێت".فلمەکانی ئەکتەر (47)
Against the Ice
2022
Life in a Fishbowl
2014
Tom of Finland
2017
Under the Tree
2017
When the Light Breaks
2024
The Quiet Storm
2007
The Viking Sagas
1995
The Oath
2016
And Breathe Normally
2018
The Nail
2008
How about that...
2019
Let Me Fall
2018
The County
2019
The Very Last Fishing Trip
2022
The Pension Gang
2012