تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Elaine Chao

Elaine Chao

لەدایکبوونی: 1953-03-26 شوێنی لەدایکبوون: Da'an District, Taipei, Taiwan تێکڕای بەرهەم: 3

دەربارەی ئەکتەر

ئیلین لان چاو (بە ئینگلیزی : Elaine Lan Chao ) لەدایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٥٣، ژنێکی بازرگان و بەرپرسی پێشووی حکومەتی ئەمریکایە و لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٩ وەک وەزیری کاری ئەمریکا لە ئیدارەی جۆرج بوش و لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ وەک وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کاری کردووە، چاۆ ئەندامی پارتی کۆمارییەکان بووە، یەکەم ژنە ئەمریکییە ئاسیا-پاسیفیکییەکان بووە هەرگیز لە کابینەی سەرۆکایەتیدا خزمەت بکات. چاو لە شاری تایپەی پایتەختی تایوان لەدایک بووە، لە تەمەنی هەشت ساڵیدا کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا. باوکی کۆمپانیای فۆڕێمۆست گروپی دامەزراند کە کۆمپانیایەکی کەشتیوانی ئەمریکییە و بنکەکەی لە نیویۆرکە. چاو لە شاری کوینز و نیویۆرک و لۆنگ ئایلەند گەورە بووە و بڕوانامەی لە کۆلێژی ماونت هۆلیۆک و قوتابخانەی بازرگانی هارڤارد وەرگرتووە. پێش ئەوەی لە سەردەمی سەرۆکەکان ڕۆناڵد ڕیگان و جۆرج ئێچ دبلیو بوش بۆ چەندین پۆستی باڵا لە وەزارەتی گواستنەوە دامەزرا، لەوانە سەرۆکی کۆمیسیۆنی دەریایی فیدراڵی (١٩٨٨-١٩٨٩) و جێگری وەزیری گواستنەوە (١٩٨٩-١٩٩١) لە دامەزراوە داراییەکان کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٢ وەک بەڕێوەبەری فەیلەقی ئاشتی و لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٦ وەک سەرۆکی ڕێگای یەکگرتووی ئەمریکا کاری کردووە، کاتێک لە حکومەتدا نەبووە، چاو لە چەندین دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لەوانە لە ئێستادا بۆ کۆمپانیای Hyliion کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری بارهەڵگری کارەباییە و بنکەکەی لە ئۆستن لە ویلایەتی تەکساسە و کۆمپانیای ChargePoint ی دابینکەری تۆڕی بارگاویکەرەوەی کارەباییە.

فلمەکانی ئەکتەر (1)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.