تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Petros Tserpelis

Petros Tserpelis

لەدایکبوونی: 1995-11-10 شوێنی لەدایکبوون: Marousi, Greece تێکڕای بەرهەم: 3

دەربارەی ئەکتەر

پترۆس تسێرپێلیس لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان لەدایک بووە. فیلۆلۆژی و زمانەوانی یۆنانی خوێندووە، ژێرنووسین، شانۆی ئیمپرۆڤ و مۆسیقا، بەشداری چەندین سیمینار و وۆرک شۆپی پەیوەست بە سینەما و شانۆی کردووە، وەک ژێرنووسکەر بۆ Authorwave کاردەکات، یاریدەدەری کاستینگ بۆ Ready2Cast و نووسەری ئازاد، هەروەها خۆبەخشانە لە فێستیڤاڵەکانی فیلمدا کاری کردووە، لە هەمان کاتدا کورتە فیلمی کردووە وەک دەرهێنەر، نووسەر، ئەکتەر و ئەندامی تیم. جگە لەوەش سیناریۆی درێژ و ستاند ئاپ کۆمیدی و کورتە چیرۆک و پێداچوونەوەی فیلم و تێکست و مۆسیقا دەنووسێت و گیتار و بەس و ئوکولێلێ دەژەنێت. لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠٢١ بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرنامەی مۆسیقا بووە لە وێب ڕادیۆکان و لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٠ دەقەکانی لە وێبزینەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.