تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Astrid Lindgren

Astrid Lindgren

لەدایکبوونی: 1907-11-14 شوێنی لەدایکبوون: Vimmerby, Kalmar län, Sweden تێکڕای بەرهەم: 19

دەربارەی ئەکتەر

ئاسترید ئانا ئیمیلیا لیندگرێن؛ لەدایکبووی ئێریکسۆن؛ ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧ – ٢٨ی ژانویەی ٢٠٠٢) نووسەری سویدی بوو لە بواری چیرۆکی خەیاڵی و سیناریۆدا. زیاتر بە چەندین زنجیرە کتێبی منداڵان ناسراوە، کە پیپی لۆنگستۆکینگ، ئیمیل لە لۆنێبێرگا، کارلسۆن-لە سەربان و شەش منداڵی بولێربی (منداڵانی گوندی ژاوەژاو لە ئەمریکا)، هەروەها بە ڕۆمانی فانتازیاکانی منداڵان میۆ، کوڕەکەم، ڕۆنیا کچە دزەکە و دڵی شێر برایان. لیندگرێن لە دەستەی سەرنووسەری ئەدەبی منداڵان لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕابێن و شیۆگرێن لە ستۆکهۆڵم کاری کردووە و زیاتر لە ٣٠ کتێبی بۆ منداڵان نووسیوە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧دا بە ١٨هەمین نووسەری وەرگێڕدراو لە جیهاندا حیساب کرا، هەروەها چوارەم نووسەری وەرگێڕانی منداڵان بوو لە دوای ئینید بلایتۆن و هانس کریستیان ئەندەرسۆن و برایانی گریم. تا ئێستا لیندگرێن نزیکەی ١٦٧ ملیۆن کتێبی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە. لە ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی بژێوی دروستی پێبەخشرا بەهۆی "نووسینی ناوازەی تایبەت بە مافەکانی منداڵان و ڕێزگرتن لە تاکایەتییان".
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.