تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Mira Furlan

Mira Furlan

لەدایکبوونی: 1955-09-07 شوێنی لەدایکبوون: Zagreb, Croatia تێکڕای بەرهەم: 65

دەربارەی ئەکتەر

میرا فورلان (بە ئینگلیزی : Mira Furlan ) لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٥٥ - ٢٠ی ژانویەی ٢٠٢١، گۆرانیبێژ و ئەکتەری شانۆ و فیلم و تەلەفزیۆنی کرواتی بووە لە یوگۆسلاڤیای پێشوو. بەهۆی بارودۆخی سیاسی بەرگە نەگیراو لە وڵاتەکەیدا لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ هاوسەرەکەی گۆران گاجیچ کۆچیان کرد بۆ ئەمریکا. خاتوو فورلان لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی براکانی وارنەر "بابیلۆن ٥" (١٩٩٤) وەک "باڵیۆز دێلێن" ڕۆڵی گێڕاوە (خەڵاتی گەردوونی زانستی خەیاڵی بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکی ژانرێکدا ١٩٩٦ و ١٩٩٧). خاتوو فورلان ڕۆڵی سەرەکی لە زیاتر لە ٢٥ فیلمدا لەخۆدەگرێت. بە بەردەوامی لە تەلەفزیۆنی یوگۆسلاڤیا دەرکەوتووە، ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین زنجیرە و فیلمی تەلەفزیۆنیدا بینیوە. لە وڵاتی پێشووی خۆیدا هەموو بەرزترین خەڵاتەکانی وەرگرتووە، چ بۆ کاری شانۆیی و چ لەسەر کاری فیلم، لەنێویاندا دوو گۆڵدن ئارێنا (ئۆسکاری یۆگۆسلاڤیا) بۆ باشترین ئەکتەری کچ. لە یوگۆسلاڤیای پێشوو، میرا ئەندامی شانۆی نیشتمانی کرواتیا بووە و بەردەوام ئەستێرەی میوان بووە لە شانۆ گەورەکانی سەرتاسەری وڵاتدا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.