تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Jude Hill

Jude Hill

لەدایکبوونی: 2010-01-01 شوێنی لەدایکبوون: Northern Ireland تێکڕای بەرهەم: 8

دەربارەی ئەکتەر

جود هیڵ (بە ئینگلیزی : Jude Hill ) لەدایکبووی ١ی ژانویەی ٢٠١٠، ئەکتەرێکی باکووری ئێرلەندییە. زیاتر بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی "بێلفاست" (2021)ی کینێس براناگ ناسراوە، کە لەسەر بنەمای سەردەمی منداڵی براناگ دروستکراوە، کە خەڵاتی هەڵبژاردەی ڕەخنەگرانی بۆ باشترین ئەکتەری گەنج بەدەستهێناوە. هیڵ بۆ یەکەمجار لە فیلمی درێژ لە شاری بێلفاست دەرکەوت. چیرۆکی فیلمەکە زیاتر لە چاوی کارەکتەری هیڵ بادی دەگێڕدرێتەوە، کە جانێت کاتسۆلیس لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە "منداڵێکی گەشاوە و دڵخۆشی تەمەن ٩ ساڵ و وەشانێکی خەیاڵی خودی برانا" وەسفی کردووە. هیڵ تەمەنی نۆ ساڵ بوو کاتێک وەک ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە هەڵبژێردرا لە کۆی ٣٠٠ ئەکتەری گەنج کە ئاودیشنیان کردبوو. هیڵ لە شاری گیلفۆرد لەدایکبووە، کە گوندێکە لە کاونتی داون لە نزیک ئارماگ، لە دایک و باوکی ناویان شاونین و داریل بووە. خوشکێکی بچووکی هەیە و برایەکی بچووکی هەیە. لە قوتابخانەی سانت جۆن سەرەتایی خوێندوویەتی. لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە قوتابخانەی شێلی لۆری لە شاری پۆرتاداون وانەی درامای وەرگرتووە. هەروەها هیڵ ڕۆڵی سەرەکی لە کورتە فیلمی ڕیان کە لەسەر تەوەرەی جەنگی جیهانی دووەم بوو، کە بۆ یەکەمجار لە سینەماجیک ٢٠٢١ نمایشکرا. لە فیلمی "A Haunting in Venice" لە ساڵی ٢٠٢٣، جارێکی دیکە لەگەڵ براناغ کاریان کردووەتەوە.

زنجیرەکانی ئەکتەر (2)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.