تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Fatemeh Masoudifar

Fatemeh Masoudifar

لەدایکبوونی: 1997-02-23 شوێنی لەدایکبوون: Tabriz, Iran تێکڕای بەرهەم: 4

دەربارەی ئەکتەر

فاتمە مەسعوودیفار، خانمە ئەکتەرێکی ئێرانییە، لە ٢٤ی شوباتی ١٩٩٦ لە شاری تەبرێز لە دایکبووە. دەرچووی بەشی ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی تەورێز. لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە شانۆ کردووە، بۆ یەکەمجار ئەزموونی نواندنی هەبووە لە فیلمی سکین کە دەرهێنانی بەهرام و بەهمەن ئارک بووە، فاتمە مەسعوودیفەر ڕۆڵی سەرەکی مێینەی لەم فیلمەدا بینیوە. لە زنجیرەی جەیران دەرکەوتووە کە زنجیرەیەکی مێژووییە و پەیوەندی بە سەردەمی ناسر ئەلدین شاەوە هەیە، کە ڕۆڵی لە زنجیرەکەدا هاوسەری ناسر ئەلدین شا بووە. لە هەمان کاتدا وەک لایەنێکی لاوەکی چالاکیی شانۆیش ئەنجام دەدات. لەگەڵ ئەم فیلمەدا بینرا، کە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایشکرا و دوای ئەوە ڕێگای بەردەوامبوونی بۆ کاری نواندن نەرمتر بوو. سەرەتای ژیانی پیشەیی بوو. لەو شانۆیەی کە بڕیار بوو بەرنامەیەکی تێدا نمایش بکرێت، خانمە ئەکتەرە سەرەکییەکە نەخۆش کەوت و هاوڕێکەی داوای لێکرد بێت بۆ نمایشکردنی نمایشەکە. دەرهێنەری بەرنامەکە کە دەرهێنەری فیلمی سکین بووە، ئەدای ئەوی بەدڵ بووە و لەوێوە کاروانی هونەری دەستی پێکردووە.

فلمەکانی ئەکتەر (2)

زنجیرەکانی ئەکتەر (2)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.