Benjamin Sadler
لەدایکبوونی: 1971-02-12
شوێنی لەدایکبوون: Toronto, Canada
تێکڕای بەرهەم: 120
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. بنیامین سادلێر لەدایکبووی ٢ی شوباتی ١٩٧١، ئەکتەرێکی ئەڵمانییە و لە شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا لەدایک بووە، کوڕی گرافیک دیزاینەری ئەڵمانی و مامۆستایەکی بەریتانییە. تا تەمەنی پێنج ساڵی لە کەنەدا ژیاوە. لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ دایک و باوکیدا ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە. دوای خوێندنی لە ئەکادیمیای شاهانەی هونەری دراماتیک لە لەندەن، ژیانی هونەری وەک ئەکتەر لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد بە ڕۆڵی لە فیلمە تریلەرەکانی ئەڵمانی وەک وۆڵفس ڕیڤیر و ئێس کەی-بەیبیس. لە ساڵی ٢٠٠١ لە فیلمی ئەڵمانی-ئیتاڵی ماریا ماگدالینا ڕۆڵی یۆحەنا باپتیست لە تەنیشت ماریا گرازیا کوچینۆتا و دانی کوین دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠٠٢ کار لەسەر دوو فیلمی ئایینی دیکە دەکات: کتێبی پیرۆز - ئاپۆکالیپس لەگەڵ ڕیچارد هاریس و لۆتەر لەگەڵ جۆزێف فینس و سێر پیتەر ئوستینۆڤ. هەروەها وەک ئیمپراتۆری گەنج ئۆگستۆس دەرکەوت (پیتەر ئۆتول لە ژیانی دواتردا ئیمپراتۆر بووە). لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕۆڵی پزیشکی لە فیلمی درێسدن بینیوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک پارێزەر و باوکی کچێکی کەمئەندامی تالیدۆماید ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، بۆ ئەمەش خەڵاتی بامبی لە ساڵی ٢٠٠٧ وەرگرت، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕوونیکردەوە کە شانازی دەکات کە بەشێکە لە فیلمەکە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەرلەمانی ئەڵمانیا هەبووە بۆ دەرکردنی یاسایەک کە قەرەبووی دارایی زیاتر بۆ قوربانیانی تالیدۆماید بدات. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیاوە Benjamin Sadler، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.فلمەکانی ئەکتەر (74)
Pinocchio
2013
Luther
2003
Passion
2013
The Pursuit of Unhappiness
2012
When Hitler Stole Pink Rabbit
2019
Die Verwegene - Kämpfe um deinen Traum
2000
Bocksprünge
2014
Rommel
2012
Mörderischer Besuch
2010
Wonderfully Beautiful
2022
Luna's Revenge
2018
Babyraub - Kinder fremder Mächte
1998
The Hustle
2000
The Charlemagne Code
2008
Mary Magdalene
2000