تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Lucas Paquetá

Lucas Paquetá

لەدایکبوونی: 1997-08-27 شوێنی لەدایکبوون: Rio de Janeiro, Brazil تێکڕای بەرهەم: 3

دەربارەی ئەکتەر

لوکاس تۆلێنتینۆ کۆیلۆ دی لیما ناسراوە بە لوکاس پاکێتا (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٩٧ لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ) یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری بۆ وێستهام یونایتد دەکات و پێشتر یاریزانی فلامینگۆیە. لە ڕێگەی ئەکادیمیای لاوانی فلامینگۆوە پەرەی پێدراوە، لە ساڵی ٢٠١٨ یەکێک بوو لەو ١٢ یاریزانە ئامادەباشییەی کە تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ هەڵبژێردرا، لە نێو ئەو ٣٥ یاریزانەی کە بانگهێشتکرابوون، بچووکترین بوو. لە هەمان ساڵدا، لەکاتی یاریکردن بۆ یانەی فلامینگۆ، خەڵاتی تۆپی زیوینی ESPN (بۆلا دی پراتا)، جامی مێسا ڕیدۆندا لەلایەن تیڤی گازێتا و خەڵاتی باشترین یاریزانی برازیلیراو (Prêmio Craque do Brasileirão)ی وەرگرت، کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل (CBF) و GloboEsporte.com پێشکەشکرا، هەموویان وەک باشترین یاریزانی ناوەڕاستی هێرشبەری ناساند پاڵەوانێتی بەڕازیلی ساڵ. دوای سەرهەڵدانی خێرا و ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی وەک یاریزانی سەرەکی بۆ فلامینگۆ، وەک یەکێک لە گەورەترین ئاسۆکانی تۆپی پێی بەڕازیل سەیرکرا. ئەو یاریزانە ناوەراستە نازناوی "پاکێتا"ی لێنراوە، کە ناوی ئەو گەڕەکەیە کە لێی لەدایک بووە، دەکەوێتە دوورگەی پاکێتا لە ڕیۆ دی جانیرۆ.

زنجیرەکانی ئەکتەر (1)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.