تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Taleh Yuzbeyov

Taleh Yuzbeyov

لەدایکبوونی: 1986-12-06 شوێنی لەدایکبوون: Baku, Azerbaijan SSR, USSR [now Azerbaijan] تێکڕای بەرهەم: 38

دەربارەی ئەکتەر

لە ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە باکۆ لەدایک بووە. ساڵی ٢٠٠٩ لە زانکۆی دەوڵەتی ئازەربایجان بۆ ڕۆشنبیری و هونەر دەرچووە و بڕوانامەی لە شانۆ و نواندنی فیلمدا بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ساڵی ٣ی زانکۆوە لە شانۆی پانتۆمایمی دەوڵەتی ئازەربایجان دەستی بە کارکردن کردووە و لەوێ نمایشی "کوزەچی"، "چوارچێوە"، "چەپکە گوڵی پانتۆمیم"، "خاتوو تیک-تیک" و چەندانی دیکەی پێشکەش کردووە. ساڵی ٢٠١٧ کۆمپانیای "YUZ production"ی دامەزراندووە و ڕیکلامی بۆ زۆرێک لە کۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانیەکان کێشاوە. لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە کاری سینەمایی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کاری ڤیدیۆبلۆگەر دەکات، بەهۆی ڤیدیۆکانیەوە ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە کە لە فەیسبووک و یوتیوب و ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە.بە چەندین کورتە فیلم(Zəhər Tuluğu, Ortastatistik Rasim, Evli kişinin dramı و هتد) خۆشەویستی خەڵکی بەدەستهێناوە.

زنجیرەکانی ئەکتەر (2)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.