Josephine Hutchinson
لەدایکبوونی: 1903-10-12
شوێنی لەدایکبوون: Seattle, Washington, USA
تێکڕای بەرهەم: 67
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد جۆزێفین هاچینسۆن (بە ئینگلیزی : Josephine Hutchinson )، خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی، لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٣ - ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٨. هاچینسۆن لە شاری سیاتڵ لە ویلایەتی واشنتۆن لەدایکبووە. دایکی لیۆنا ڕۆبەرتس ئەکتەرێک بوو کە بە ڕۆڵی خاتوو مید لە فیلمی ڕۆشتن لەگەڵ بادا ناسرابوو. بە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای وارنەر برۆس، هاچینسۆن لە ساڵی ١٩٣٤ چووە هۆلیوود و بۆ یەکەمجار لە فیلمی Happiness Ahead بەشداری کرد. لە ٢٣ی ئابی ١٩٣٥ لە بەرگی هەفتەنامەی فیلمدا بەشداری کردووە و لە ساڵی ١٩٣٦ لە فیلمی چیرۆکی لویس پاستوردا دەرکەوتووە. لە یونێڤێرساڵدا ڕۆڵی ئێلسا ڤۆن فرانکنشتاین لە یەکێک لە ڕۆڵە لەبیرنەکراوەکانیدا بینیوە شانبەشانی ئەکتەر باسیل ڕاسبۆن و بۆریس کارلۆف لە فیلمی کوڕی فرانکنشتاین (١٩٣٩). دواتر ڕۆڵی خاتوو تاونسێندی لە فیلمی باکوور لەلایەن باکووری ڕۆژئاوا (١٩٥٩) و خۆشەویستی باشترە لە جاران کە ئەلیزابێس تایلۆر ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. هاچینسۆن ژمارەیەک بەشداری لە تەلەفزیۆنەکاندا کردووە، لەوانە ئەڵقەکانی پێری مەیسۆن، تفەنگچی و ماڵی بچووک لەسەر پرایری. لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٨ لە خانەی بەساڵاچووانی فلۆرانس نایتنگەیل لە مانهاتن کۆچی دوایی کرد. خۆڵەمێشەکەی لە نزیک ماڵی خوشکەزاکەی لە شاری سپرینگفیڵد لە ویلایەتی ئۆریگۆن بڵاوبووەوە.فلمەکانی ئەکتەر (35)
North by Northwest
1959
Nevada Smith
1966
Son of Frankenstein
1939
The Story of Louis Pasteur
1936
Ruby Gentry
1952
Walk Like a Dragon
1960
Somewhere in the Night
1946
Miracle in the Rain
1956
Cass Timberlane
1947
The Adventures of Huckleberry Finn
1960
Tom Brown's School Days
1940
Rabbit, Run
1970
The Homecoming: A Christmas Story
1971
Baby the Rain Must Fall
1965
Many Rivers to Cross
1955