تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Vachirawit Chivaaree

Vachirawit Chivaaree

لەدایکبوونی: 1997-12-27 شوێنی لەدایکبوون: Nakhon Pathom, Thailand تێکڕای بەرهەم: 23

دەربارەی ئەکتەر

برایت ڤاچیراویت چیڤاری ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی تایلەندییە و لە ژێر دەستی کۆمپانیای ڕایزەر میوزیک گرێبەستی لەگەڵدا کردووە. برایت لە شاری ناخۆن پاتۆم بە ناوی کونلاتۆرن چیڤاری لەدایکبووە، باوکێکی تایلەندی-ئەمریکی و دایکێکی تایلەندی-چینییە، برایت بە هەردوو زمانی تایلەندی و ئینگلیزی قسە دەکات. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری بازرگانی لە پرۆگرامی نێودەوڵەتی زانکۆی بانکۆک. لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم جار لە پیشەسازی کات بەسەربردن وەک پێشکەشکار لە بەرنامەی "Strawberry Krubcake" و وەک ئەکتەرێک ڕۆڵی سەرەکی لە کورتە فیلمی "The Beginning: Run Lover!!!" لە ساڵی ٢٠٢٠ برایت گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای جی ئێم ئێم تیڤی واژۆ کرد. گرێبەستەکەی لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی هات و ڕووی لە کۆمپانیای بەڕێوەبردنی خۆی کرد کە ناوی Cloud9 Entertainment بوو. لە دەرەوەی ژیانی پیشەیی خۆی وەک ئەکتەر و گۆرانیبێژ، برایت خاوەنی مارکەی جلوبەرگی ئەسترۆ ستۆفسە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.