Selda Alkor
لەدایکبوونی: 1943-01-03
شوێنی لەدایکبوون: Konya, Turkey
تێکڕای بەرهەم: 55
دەربارەی ئەکتەر
سێڵدا ئەلکۆر (بە ئینگلیزی : Selda Alkor )، لە دایکبووی ٣ی ژانویەی ١٩٤٣، ئەکتەر و خاوەن نازناوی پێشبڕکێی جوانکاری و نیگارکێش و گۆرانیبێژی تورکیە. خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە سییەمین خەڵاتی پەپوولەی زێڕین بەهۆی ڕۆڵی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی ئەسمالی کۆناک بەدەستهێنا. لە شاری کۆنیا لەدایک بووە. دوای دەرچوونی لە پەیمانگای کچان، لە ساڵی ١٩٦٥ دەستی بە کاری سینەما کرد و لە پێشبڕکێیەکدا کە گۆڤاری سێس ڕێکی خستبوو، خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا. سەرەتا بە ڕۆڵی یەکەمی لە فیلمی شەممە سێنین پازار بێنیم (شەممە یەکشەممەی تۆ هی منە) دەستی پێکرد، ئەو خانمە ئەکتەرە ڕۆڵی سەرەکی لە نزیکەی ١٠٠ فیلمدا بینی. لە ساڵانی ڕابردوودا وەک "سومبول قەرەداغ" لە زنجیرەی ئەسمالی کۆناک، "یوردانور ئێرۆغڵو" لە زنجیرەی چەمبەریمدە گوڵ ئۆیا و "نوور کورتەشی" لە زنجیرەی پارماکلیکلار ئاردیندا دەرکەوتووە. هەروەها لە فیلمی Mahpeyker: Kösem Sultan بەشداری کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە.فلمەکانی ئەکتەر (43)
زنجیرەکانی ئەکتەر (12)
The Agency
2020
Parmaklıklar Ardında
2007
Böyle mi Olacaktı
1997
The Mansion With Vines
2002
The Rose and the Thorn
2004
Ceyda Düvenci ile Bambaşka Sohbetler
2022
Sinemada İstanbul
2011
Tozlu Yollar
2013
Yeşilçam Denizi
2003
Eagles Fly at High Altitude
1983
Şeytanın Kurbanları
1989
Rüyalarda Buluşuruz
2006