تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Regimantas Adomaitis

Regimantas Adomaitis

لەدایکبوونی: 1937-01-31 شوێنی لەدایکبوون: Siauliai, Republic of Lithuania تێکڕای بەرهەم: 72

دەربارەی ئەکتەر

ڕێجیمانتاس ئەدۆمایتیس (بە ئینگلیزی : Regimantas Adomaitis )، ئەکتەری فیلم و شانۆیی لیتوانییە، لە ٣١ی ژانویەی ١٩٣٧ لەدایک بووە. جگە لە لیتوانیا لە ڕووسیا و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە ناسراوە. ئادۆمایتیس لە شاری شیاولای لەدایکبووە. دەرچووی فاکەڵتی فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی ڤیلنیوسە. دواتر لە کۆنسێرڤاتۆری ڤیلنیۆس خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٨٥ لە سی و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین ئەندامی لیژنەی دادوەری بووە. ئادۆمایتس چەندین خەڵاتی ناساندنی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ ٣٤ کەسی دیاردا بزووتنەوەی چاکسازی ساجودیسیان دروستکرد، کە لە کۆتاییدا بووە هۆی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لیتوانیا لە ١١ی ئازاری ١٩٩٠. ئێستا لە شاری ڤیلنیوسی پایتەختی لیتوانیا دەژی و لەوێ وەک ئەکتەرێک لە شانۆی نیشتمانی درامای لیتوانیا کاردەکات.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.