تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Priyadarshini Rajkumar

Priyadarshini Rajkumar

لەدایکبوونی: 1975-04-26 شوێنی لەدایکبوون: Chennai, Tamil Nadu, India تێکڕای بەرهەم: 25

دەربارەی ئەکتەر

پریادارشینی ڕاجکومار خانمە ئەکتەرێکی هیندییە، لە پیشەسازی فیلم و تەلەفزیۆنی تامیلدا کاردەکات. یەکەم جار لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی تامیل Premi دەرکەوت کە لە دەرهێنانی K. Balachander بوو. هەروەها توێژەری کۆمەڵایەتییە و سکرتێری دامەزراوەی ڕۆشنبیری و خێرخوازی پەروەردەیی ساراسواتییە کە چالاکیی جۆراوجۆری پەروەردەیی و خێرخوازی بۆ ژنان و منداڵانی کەمدەرامەت ڕێکخستووە. پریادارشینی ڕاجکومار لە ٢٦ی نیسان لە شاری چێنا لە ویلایەتی تامیل نادو لەدایکبووە. لە قوتابخانەی The School KFI کە دەکەوێتە شاری چێنا و دەرچووی کۆلێژی حکومی هونەر و پیشەسازییە لە کومباکۆنام. دوای تەواوکردنی بڕوانامەکەی، دەستی بە کاری نواندن کرد و بۆ یەکەمجار لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی پرێمی دەرکەوت. دواتر لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ئوسترالیا کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ بە فیلمی Achcham Yenbadhu Madamaayada کە لە دەرهێنانی Gautam Menon ە، گەڕایەوە. لە پوورنیما بەگیاراج دەچێت. پاشان لە فیلمی K.V. Anand’s Kavan، شانبەشانی ڤیجای سێتوپاتی، مادۆنا سێباستیان، بۆس ڤێنکات. نمایشەکەی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی کرا و یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠١٧، جگە لەوەی ئەکتەرە، توێژەری کۆمەڵایەتییە و هەروەها چالاکییە خێرخوازییە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخستووە. پریادارشینی ڕاجکومار ڕێکخەری سەرەکی فێستیڤاڵی سەمای ڤاسانت ئوتساڤە کە ساڵانە لە مانگی ئایاردا لە پەرستگای کاپالیسوارار بەڕێوەدەچێت.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.