تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Golshifteh Farahani

Golshifteh Farahani

لەدایکبوونی: 1983-07-10 شوێنی لەدایکبوون: Tehran, Iran تێکڕای بەرهەم: 79

دەربارەی ئەکتەر

گۆڵشیفتە فەرهانی (گلشیفتە فراهانی) لە 10ی گەلاوێژی ساڵی 1983 لە دایکبووە و خانمە ئەکتەرێکی نێودەوڵەتی ئێرانە. دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و فەرەنسی هەیە. گۆڵشیفتە فەرهانی لە تەمەنی ٦ ساڵییەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە لە بواری شانۆ، لەو کاتەوە تا ئێستا لە زیاتر لە ٤٠ فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە، کە بەشێکی زۆریان لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا نمایشکراون یان خەڵاتیان پێدراوە. لە نێو فیلمە بەناوبانگەکانی ئێراندا فیلمی نیو مانگ لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، فیلمی سانتۆری لە دەرهێنانی داریوش مێهرجوی، فیلمی م بۆ دایکی ڕەسووڵ مەلاغۆلیپوور و فیلمی دەربارەی ئێلی لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی. گۆلشیفتە فەرهانی لە فیلمی (ریدلی سکۆتس بۆدی ئۆف لیز) (2008)، شانبەشانی لیۆناردۆ دی کاپریۆ و ڕوسل کرۆو، بووە یەکەم ئێرانی کە لە بەرهەمێکی گەورەی هۆلیووددا ڕۆڵی گێڕاوە. هەروەها لە فیلمەکانی وەک Exodus: Gods and Kings (2014) لە دەرهێنانی Ridley Scott، Paterson (2016) لە دەرهێنانی Jim jarmush، Pirates of the Caribbean: Dead Men Tell No Tales (2017)، Extraction (2020)، Alpha (2025) لە دەرهێنانی سینەماکاری براوەی Palme d'Or Julia Ducournau.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.