تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Selahattin Paşalı

Selahattin Paşalı

لەدایکبوونی: 1990-02-02 شوێنی لەدایکبوون: Muğla, Türkiye تێکڕای بەرهەم: 11

دەربارەی ئەکتەر

سەلاحەدین پاشالی (بە ئینگلیزی : Selahatin Pşalı ) لە دایکبووی ٢ی شوباتی ١٩٩٠، ئەکتەرێکی تورکیە. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا گواستراوەتەوە بۆ یانەی وەرزشی داروسافەکا، بە درێژایی تەمەنی لاوان کاپتنی تیپەکە بووە. خوێندنی لە شاری بوداپێست بە خوێندنی بەڕێوەبردنی هونەر تەواو کردووە. پاشان لە ئەتلێری کرافت کاری نواندن خوێندوویەتی. یەکەم کاری نواندنی بە زنجیرەی 'کالپ عەتیسی' دەستپێکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە کەناڵی شۆ تیڤی پەخشکرا، پاشان لە ساڵی ٢٠١٨ لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی 'بیر ئوموت یەتەر' ڕۆڵی بینی. لە ساڵی ٢٠١٩ ڕۆڵی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی 'لەکێ' بینیوە، کە لە کەناڵ دی پەخشکرا، لە ساڵی ٢٠٢٠ بە زنجیرە تەلەفزیۆنی 'بابل' کە هالیت ئێرگێنچ و ئۆزان گیوڤەن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، درێژە بە کاری هونەری خۆی دەدات. دیسانەوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا پاسالی بە وێناکردنی کارەکتەری "عوسمان دەمیرکان" لە زنجیرەی نێتفلێکس 'Ask 101' بە شێوەیەکی بەرفراوان ناسرا. لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ کارەکتەری هالیت لە زنجیرەی 'Pera Palas'ta Gece Yarisi' کە لە نێتفلێکسیش پەخشکرابوو، ڕۆڵی سەرەکی بینی. هەر لەو ساڵەدا فیلمی درێژی 'یەک تەقە' بە ناوی 'موکاڤێت' بڵاوکرایەوە کە تێیدا ڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ ئێجە چەسمیئۆغڵودا هاوبەش بوو. ڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ ئەکین کۆچ لە فیلمی 'کوراک "گونلەر / ڕۆژانی سووتاو'، لە دەرهێنانی ئیمین ئەلپەر و مافی بەشداریکردن لە ٧٥ەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستهێناوە.

فلمەکانی ئەکتەر (2)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.