Ayman Zeidan
لەدایکبوونی: 1956-09-01
شوێنی لەدایکبوون: Ar Ruhaybah, Syria
تێکڕای بەرهەم: 45
دەربارەی ئەکتەر
ئەیمەن غالب شوکری زیدان یان ئەیمەن زیدان، ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و نووسەر و پێشکەشکاری سوری. لە 1ی ئەیلولی ساڵی 1956 لە شاری ئەلرەحیبە (50 کم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق) لەدایک بووە. برای گەورەی ئەکتەرەکانی شادی زیدان و وایل زیدان. لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا پەیوەندی بە پەیمانگای هونەرە دراماتیکییەکانەوە کردووە لە سوریا. دوای تەواوکردنی خوێندن، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە، چ وەک ئەکتەر و چ وەک دەرهێنەر، بەشێکی زۆری داهێنەری خۆی بەخشیوە بە شانۆی نیشتمانی. گەشتێکی کرد بۆ ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لە بەرلین خولێکی دەرهێنانی شانۆ وەربگرێت. دوای چەند ساڵێک بوو بە دەرهێنەری شانۆی سەفەر و بۆ یەکەمجار بڕیاریدا دەستی لە وەستان لەبەردەم کامێرای تەلەفزیۆنیدا تاقیبکاتەوە لە ساڵی ١٩٨٣ کاتێک دەرهێنەر مامون ئەلبونی ڕۆڵێکی پێبەخشی لە زنجیرەی (ژنانی بێ باڵ). هەروەها دەرهێنەر محمد مەلاس ڕۆڵێکی گرنگی پێبەخشی لە فیلمی (خەونەکانی شار) کە لە ساڵی ١٩٨٤ خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەست هێنا، یەکەم دەرفەتی بوو لەبەردەم کامێرای سینەمادا، دوای ئەوەش بەردەوام بوو لە کارکردن.فلمەکانی ئەکتەر (10)
زنجیرەکانی ئەکتەر (35)
Bab Al-Hara
2006
Moawiya
2025
The Agent
2024
Diaries of a General Manager
1995
My Family's House
2024
A Hero From This Time
1999
Roxy Nights
2025
Al Jawareh
The Granary
2021
Kings of Sects
2005
Time Of Coin
2012
Series of Secrets
2021
Autumn of Lovers
2021
Jinn Alley
2023
Jamil and Hanaa's Diaries
1997