تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Danny Chan Bak-Keung

Danny Chan Bak-Keung

لەدایکبوونی: 1958-09-07 شوێنی لەدایکبوون: British Hong Kong تێکڕای بەرهەم: 12

دەربارەی ئەکتەر

چان لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٥٨ لە نەخۆشخانەی کوین مەری لە شاری پۆک فو لام لەدایک بووە. باوکی ناوی چان پێنگفییە (1923 – 5ی نیسانی 2019)، بازرگانێک بوو لە پیشەسازی کاتژمێردا.. خەڵاتی سێیەمی لە "پێشبڕکێی ئاوازدانانی گۆرانی پۆپ HK" لە ساڵی 1977 بەدەستهێنا، هەر لەو ساڵەدا یەکەمجارە لە بواری نواندن لەگەڵ پەخشی تەلەفزیۆنی هۆنگ کۆنگ (TVB) لە ڕێگەی درامایەکی تەلەفزیۆنی بە ناوی Sweet Babe. لە ساڵی ١٩٧٨ خەڵاتی یەکەمی لە "فێستیڤاڵی هۆنگ کۆنگ یاماها ئێلیکتۆن" بەدەستهێنا. هەر لەو ساڵەدا یەکەم کۆنسێرتی مۆسیقای لە هۆنگ کۆنگ ئەنجامدا. یەکەم ئەلبوومی مۆسیقای بە ناوی خۆشەویستی یەکەم لە ساڵی ١٩٧٩ بڵاوکرایەوە، گۆرانییەک لە ئەلبوومەکەدا بە ناوی "فرمێسکەکان بۆ تۆ دەکەونە خوارەوە" بووە ناسراوترین گۆرانییەکەی. دواتر چان گرێبەستێکی مۆسیقای لەگەڵ کۆمپانیای HK EMI,WEA, DMI واژۆ کرد و دواجار گەڕایەوە بۆ وارنەر میوزیک. دەستی کرد بە گۆرانی وتن بە گۆرانییەکانی کانتۆپۆپ، کە هەندێکیان تا ئێستا بەناوبانگن وەک "Ripples" , "Just Loving You" و "Life Expectations". گۆرانییەکە بە ناوی "پێم بڵێ چی دەتوانم بیکەم" لەگەڵ کریستاڵ گەیڵ لە ساڵی ١٩٨٤ وتراوە. گۆرانییەکە بە ناوی "بیرەوەری لەسەر خۆشەویستی دایک و باوک" (١٩٨١) زۆرجار لە ئیزگە ڕادیۆییەکان دەژەنرێت و زۆرجار بۆ کارایۆکە هەڵدەبژێردرێت. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، چان پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەفزیۆنی بانگ بانگ بووە. هاوکارییەکانی لەگەڵ لێسلی چیونگ و پاوڵ چۆنگ لە فیلمەکانی Encore (1980) و On Trial (1981) , پێشوازییەکی ئەرێنی لەلایەن خەڵک و میدیاوە وەرگرت. هەروەها کارەکتەری سەرەکی فیلمی چیرۆکی پاییز بووە لە ساڵی ١٩٨٧، وەک ڤینسێنت ( خۆشەویستەکەی پێشووی جێنیفەر)، لەگەڵ چۆ یون-فات (وەک ساموێل پانگ) و چێری چونگ (وەک جێنیفر).
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.