Hillary Clinton
لەدایکبوونی: 1947-10-26
شوێنی لەدایکبوون: Chicago, Illinois, USA
تێکڕای بەرهەم: 214
دەربارەی ئەکتەر
هیلاری دایان ڕۆدهام کلینتۆن، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧ لەدایک بووە، سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە. ئەو کاندیدە بۆ کاندیدکردنی دیموکراتەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦. لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ ٦٧هەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە، لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٩ کلینتۆن لە نیویۆرکەوە وەک سیناتۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاری کردووە. هاوسەری بیل کلینتۆنی ٤٢هەمین سەرۆکی ئەمریکایە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا لە ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠٠١ خانمی یەکەمی ئەمریکا بووە. خەڵکی ناوچەی شیکاگۆیە، هیلاری ڕۆدهام لە ساڵی ١٩٦٩ لە کۆلێژی ویلسلی دەرچووە، لەوێ بووە یەکەم وتاردەری دەستپێکردنی خوێندکاران. دواتر لە ساڵی ١٩٧٣دا بڕوانامەی J.D لە قوتابخانەی یاسای یێڵ بەدەستهێنا، دوای ماوەیەک وەک ڕاوێژکاری یاسایی کۆنگرێس، ڕووی لە ویلایەتی ئەرکانساس کرد و لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ بیل کلینتۆن هاوسەرگیری کرد، لە ساڵی ١٩٧٧ هاوبەشی دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکیکارانی ئارکانساس بۆ منداڵان و خێزانەکان بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ بووەتە یەکەم سەرۆکی ژن لە کۆمپانیای خزمەتگوزارییە یاساییەکان، و وەک یەکەمین ناوی لێنراوە هاوبەشی ژن بوو لە کۆمپانیای یاسایی ڕۆز لە ساڵی ١٩٧٩. لە کاتێکدا خانمی یەکەمی ویلایەتی ئەرکانساس بوو لە ساڵی ١٩٧٩ تا ١٩٨١، و ١٩٨٣ تا ١٩٩٢، سەرکردایەتی دەستەیەکی ئەرکی کرد کە چاکسازی لە سیستەمی قوتابخانەی گشتی ئارکانساسدا کرد، و لە دەستەی بەڕێوەبەری وۆڵ مارت لەنێو کۆمپانیاکانی دیکەدا کاری کردووە.فلمەکانی ئەکتەر (142)
زنجیرەکانی ئەکتەر (72)
The Late Show with Stephen Colbert
2015
The Late Show with Stephen Colbert
2015
Watch What Happens Live with Andy Cohen
2009
The Tonight Show Starring Jimmy Fallon
2014
The Tonight Show Starring Jimmy Fallon
2014
Late Night with Seth Meyers
2014
The Daily Show
1996
Sesame Street
1969
Late Show with David Letterman
1993
Raw
1993
American Horror Story
2011
The Kelly Clarkson Show
2019
Saturday Night Live
1975
Saturday Night Live
1975
The Graham Norton Show
2007