تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Andres Baida

Andres Baida

لەدایکبوونی: 1995-02-28 شوێنی لەدایکبوون: El Paso, Texas, USA تێکڕای بەرهەم: 7

دەربارەی ئەکتەر

ئەندرێس بایدا ئەکتەری ئەمریکییە. لە شاری ئێل پاسۆی ویلایەتی تەکساس لەدایکبووە و گەورە بووە، لە زانکۆی تەکساس لە ئێل پاسۆ بەشی دارایی خوێندوویەتی پێش ئەوەی بچێتە شاری مەکسیکۆ سیتی لە مەکسیک بۆ خوێندنی نواندن لە سەنتەری پەروەردەی ئارتستیکا لە تەلەڤیزا، لەوێ ٣ ساڵ مەشق و خوێندن بەسەر دەبات. یەکەم ڕۆڵی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کارەکتەری پیپی تۆلیدۆ بوو لە زنجیرەی گەنجانی "Like la leyenda" (2018) هەروەها ئۆکتاڤیۆ لە فیلمی "Como dice el dicho" (2018) و هیکتۆر لە فیلمی "Los elegidos" (2019). ناوبانگەکەی چڕتر بووەوە کاتێک لە زنجیرەی نێتفلێکس، "Control Z" (2020-2022) وەک پابلۆ گارسیا و "¿Quién mató a Sara?" (2021-2022) وەک ڕۆدۆلفۆ لازکانۆی گەنج. لە تەلەنۆڤێلەکانی "Los ricos también lloran" (2022) و "Mi Secreto" (2022-2023) دەرکەوتووە. لە ساڵی ٢٠٢٤ سێیەم هاوکاری خۆی لەگەڵ نێتفلێکس ئەنجامدا بەشداری لە زنجیرەی "باندیدۆس" (٢٠٢٤) وەک ئاریێل، شانبەشانی ئیستەر ئێکسپۆزیتۆ و خوان پابلۆ مەدینا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.