تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Adnan Shah Tipu

Adnan Shah Tipu

تێکڕای بەرهەم: 44

دەربارەی ئەکتەر

عەدنان شا، ناسراو بە عەدنان شا تیپو یان بە سادەیی تیپو ئەکتەرێکی پاکستانییە و بە ڕۆڵی کۆمیدی و خراپەکاری ناسراوە. عەدنان شا لە ساڵی ١٩٩٩ وەک ئەکتەری تەلەفزیۆنی دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە ڕێگەی سیتکۆمێکەوە بە ناوی "ساب سێت های" ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە کە لە ساڵی ٢٠٠١ لە کەناڵی ئیندوس ڤیژن پەخشکرا، لە زۆرێک لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی پاکستان بەشداری کردووە وەک ماکان (٢٠٠٦). هەروەها تیپو لە زنجیرە سیتکۆمەکانی کیس دین مێرا ڤییەه هاوی گا لە ساڵی ٢٠١١ ڕۆڵی گێڕاوە، یەکەمجار وەک ئەکتەری سینەمایی لە فیلمی خامۆش پانی ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٨ لە فیلمی درامای ڕامچاند پاکستانی دەرکەوت، دواتر یەکەم فیلمی بۆلیوود کاجرارێ (٢٠١٠) دەرهێنەری پوجا بەت بوو. تیپو ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Josh: Independence Through Unity بینی و پاڵێوراوی خەڵاتی فیلمی ARY بۆ باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا. ڕۆڵی خراپەکاری لە فیلمی دوختار (2014) بینیوە و هەروەها ڕۆڵی لە فیلمی هیندی بەخێرهاتن بۆ کەراچی (2015) بینیوە. لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی زە ئێکسپرێس تریبیون سەبارەت بە فیلمەکە وتی: من سەرسامم بە کارەکە نەک بە ناوی ئەکتەرێک، ڕاستە هەردووکیان (جاکی و ئەرشەد) ئەکتەری باشن بەڵام تەنانەت ئەگەر لە کۆتاییدا لەگەڵ ئەکتەرە ئەفسانەییەکانی وەک مارلۆن براندۆ، ئەلپاچینۆ یان دیلیپ کومار دەربکەوم ڕێگە نادەم بە بوونی ئەوان زۆر ترسناک بم بەڵکو لەبری ئەوە هەوڵدەدەم ئەوەی باشترین کارم پێبکەم و دەیدەم باشترین ئەدای من”. لە ساڵی ٢٠١٦ لە فیلمی مالیکی ئەشیر عەزیم دەرکەوت کە دوای چەند ڕۆژێک لە ئازادکردنی لە پاکستان قەدەغە کرا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.