تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

David Rudman

David Rudman

لەدایکبوونی: 1964-06-01 شوێنی لەدایکبوون: Chicago, Illinois, USA تێکڕای بەرهەم: 110

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. دەیڤید ڕودمان (بە ئینگلیزی : David Rudman ) لەدایکبووی یەکەمی حوزەیرانی ١٩٦٤، بوکەڵەباز و ئەکتەری دەنگی و بەرهەمهێنەرە، زیاتر بە نمایشکاری زۆرێک لە کارەکتەرەکانی سێسام سترییت ماپێت ناسراوە. ئەو ڕۆڵی بەیبی بێری دەستپێکردووە، و پاڵێوراو بووە بۆ دوو خەڵاتی ئیمی بەهۆی کارەکانی کە جێگەی فرانک ئۆز گرتووە لە ڕۆڵی کوکی مۆنستەر. بەڵام هێشتا ئۆز ناوبەناو دێتە ژوورەوە بۆ تۆمارکردنی مادەی نوێ لەگەڵ کوکی مۆنستەر. هەروەها ڕودمان دوای مردنی وەک نیوەی فیلمی "ئەهریمەنە دوو سەر"ی ڕیچارد هانت دەستبەکاربوو. یەکەم بەرهەمی بەرهەمەکانی ڕانکین/باس بوو وەکو ساڵی نوێی بریقەداری ڕودۆڵف. لە ئێستادا بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری بەرنامەی گەورەی مۆسیقای جاکە لە کەناڵی نیک جونیۆری کەیبڵ تیڤی، هەروەها دەنگی جاک کە کارەکتەری سەرەکییە، پێشکەش دەکات. هەروەها بەرهەمهێنەری جێبەجێکار و هاوبەشی دروستکەر و دەرهێنەری فیلمی Bunnytown ە لە بەرنامەی Playhouse Disney ی کەیبڵ تیڤی. ڕودمان وتاردەر بوو لە ئاهەنگی دەرچوونی ساڵی ٢٠٠٥ بۆ پەیمانگای هونەری ئیلینۆیس- شیکاگۆ.  لە قوتابخانەی ئامادەیی هایلاند پارک خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٨١ دەرچووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە وتاردەر بووە لە پرۆگرامی دوو ساڵانەی فۆکەس لەسەر هونەرەکانی قوتابخانەکە، لە کۆلێژی زانکۆی کۆنتێکتیکۆت لە شاری ستۆرس، سی تی خوێندوویەتی. لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی بەردەوامە لە نیشتەجێبوونی لە هایلاند پارک. هەروەها دوو ڕۆڵیش دەگرێتە ئەستۆ کە جارێک لەلایەن ڕیچارد هانتەوە بووە: سکۆتەر و جانیس. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا David Rudman، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.