Lucille Ricksen
لەدایکبوونی: 1910-08-22
شوێنی لەدایکبوون: Chicago, Illinois, USA
تێکڕای بەرهەم: 35
دەربارەی ئەکتەر
لوسیل ڕیکسن لە ٢٢ی ئابی ١٩١٠ لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆیس ئینجیبۆرگ ئێریکسۆن لەدایکبووە، کاری مۆدێلی منداڵانی کردووە و لە تەمەنی ٥ ساڵیدا یەکەم فیلمی دەرکەوتووە، دایک و باوکی جیابوونەتەوە و دایکی لە ساڵی ١٩٢٠ بردیانە هۆلیوود، لوسیلی تەمەن ١٠ ساڵان گرێبەستێکی لەگەڵ ساموێل گۆڵدڤین پێشنیار کراوە و ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە کورتە فیلمدا گێڕاوە. زۆرجار دەبوو کاتژمێرێکی زۆر کار بکات بەڵام هەمیشە دەیگوت کە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەم. لە ساڵی ١٩٢٢ لەگەڵ ماری پرێڤۆست ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی "The Married Flapper". ساڵی دواتر ڕۆڵی سەرەکی لە درامای "The Rendezvous" پێدرا؛ هەرچەندە تەمەنی تەنها ١٣ ساڵ بوو، بەڵام ستۆدیۆکە درۆی کرد کە لە ڕاستیدا تەمەنی ١٦ ساڵە، ڕۆژنامەکان بە "چوکترین خانمی سەرەکی فیلمەکان" ناویان برد. لوسیل پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ بەرهەمهێنەر سیدنی چاپلین (برای چارلی چاپلین) پەرەی سەند، کە ٢٥ ساڵ لە خۆی گەورەتر بوو. بوو بە یەکێک لە سەرقاڵیترین ئەستێرەکانی هۆلیوود و وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی منداڵانی WAMPAS هەڵبژێردرا. بەداخەوە ئەو منداڵە تەمەن ١٤ ساڵە دەستی کرد بە توشبوون بە ماندوێتی و بەدخۆراکی. تووشی نەخۆشی سیل بووە و بووەتە جێگەی خەوتن. دایکی لە تەنیشت جێگاکەیەوە ئاگاداری بوو، بەڵام ئەو فشارە جەڵتەی دڵی کوشندە لێکەوتەوە. دوای مردنی دایکی، لوسیل لەلایەن هاوڕێکانی خێزانەکەیەوە چاودێری دەکرا لەنێویاندا ئەکتەری ناوداری ئەمریکی لۆیس ویلسۆن. لە یەکێک لە ساتەکانی هۆشیاریدا لوسیل وتی "دایک منی ناوێت--دەمرێت--دایک وتی--داهاتوویەکی نایاب--دەچم کاری گەورە بکەم--نامرم! من نایکەم!" بەڵام لە ١٣ی ئازاری ١٩٢٥ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی سیلەوە کۆچی دوایی کرد، هێشتا تەمەنی تەنها ١٤ ساڵ بوو. دەنگۆی ئەوە هەبوو کە مردنی لە ڕاستیدا بەهۆی لەباربردنی منداڵێکی هەڵە بووە. لوسیل سووتێنرا و لەگەڵ دایکیدا لە فۆڕێست لاون لە شاری گلێندەیڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە خاک سپێردرا. دوا فیلمی بە ناوی "The Indial" دوای ١٠ ڕۆژ لە مردنی دەرچوو.فلمەکانی ئەکتەر (35)
The Married Flapper
1922
The Denial
1925
Edgar's Little Saw
1920
Edgar's Hamlet
1920
Edgar's Jonah Day
1920
Edgar, the Detective
1921
Those Who Dance
1924
Edgar's Country Cousin
1921
The Painted Lady
1924
Edgar's Feast Day
1921
Edgar Takes the Cake
1920
The Social Buccaneer
1923
Trimmed in Scarlet
1923
Forsaking All Others
1922
Remembrance
1922