تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Irene Zazians

Irene Zazians

لەدایکبوونی: 1927-08-20 تێکڕای بەرهەم: 21

دەربارەی ئەکتەر

ئیرێن زازییان (Ireen Zazians) (بە ئینگلیزی : Irene Zazians )، لە ٢٠ی ئابی ١٩٢٧ - ٢٨ی تەمموزی ٢٠١٢، بە یەک ناو بە ئیرێن ناسراوە، ئەکتەری سینەما و تەلەفزیۆنی ئێرانی-ئەرمەنی بووە. لەگەڵ دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی شەپۆلی نوێی ئێران چ پێش شۆڕشی ١٩٧٩ و دوای شۆڕشی ١٩٧٩، وەک ساموێل خاچیکیان، ئەمیر نادری، نۆسرەت کەریمی، مەسعوود کیمیایی و عەلیرەزا داوود نەژاد کاریان کردووە. دوو فیلمی دوای شۆڕش بە ناوەکانی هێڵی سوور لە دەرهێنانی کیمیایی و پاداشت لە دەرهێنانی داود نەژاد قەدەغە کران. هەروەها لە چوار زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە. لە فیلمی سۆڵتان ساحێبغران لە دەرهێنانی عەلی حاتەمی لە ساڵی ١٩٧٦ ڕۆڵی مەهدە ئۆلیا (دایکی ناسرەدین شا)ی گێڕاوە، ڕۆڵی لە فیلمی هێزار داستان کە زنجیرەیەکی دیکەیە لە دەرهێنانی عەلی حاتەمی، بڕاوە. دوای شۆڕشی ئێران بەشداری لە هیچ چالاکیەکی هونەریدا قەدەغە کرا. گەشتێکی بۆ ئەڵمانیا کردووە و لەوێش وەک جوانکاری ڕاهێنانی کردووەتەوە. لە ساڵی 1986، لە سەختترین کاتەکانی شەڕی ئێران و عێراق، گەڕایەوە ئێران. دوایین ڕۆڵی لە سینەمادا لە فیلمی شیرین بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ کە فیلمێکی عەباس کیارۆستامی بوو. لە ساڵی ٢٠١٢ لە تاران بە هۆی شێرپەنجەی سییەکان کۆچی دوایی کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.