تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Gunawan Maryanto

Gunawan Maryanto

لەدایکبوونی: 1976-04-10 شوێنی لەدایکبوون: Jogjakarta, Indonesia تێکڕای بەرهەم: 11

دەربارەی ئەکتەر

گوناوان مەریانتۆ (بە ئینگلیزی : Gunawan Maryanto ) (١٠ی نیسانی ١٩٧٦ - ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١) ئەکتەر و نووسەر و دەرهێنەری شانۆی ئەندەنوسیا بووە. جگە لە بەڕێوەبردنی تیتەر گاراسی، ساڵانە لە شارە جیاوازەکاندا لەگەڵ جۆنێد سوریاتمۆکۆ بە هاوبەشی فێستیڤاڵی خوێندنەوەی دراماتیکیی ئەندەنوسیا (IDRF)ی ڕێکخستووە. بەرهەمەکانی لە شیعر و نۆسراو و ڕەخنەی ئەدەبی لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی ئەندەنوسیادا بڵاوکرانەوە. گوناوان مەریانتۆ بەرهەمەکانی لە وڵاتانی جۆراوجۆر نمایش کردبوو، لە دامەزراوەی کەلۆلا یارمەتی هونەری وەرگرتبوو و چەندین پێشبڕکێی بەدەستهێنابوو. گوناوان مەریانتۆ لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی لە خەڵاتەکانی عوسمەر ئیسماعیل بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی ویدجی توکوڵ لە فیلمی ئیستیراحەتڵا کاتاکاتا (تاکە کەسی، تەنیایی). لە ساڵی ٢٠٢٠ خەڵاتی سیترا بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی سیمان لە فیلمی هیروک-پیکوک سی ئەلکیسا (زانستی خەیاڵەکان).
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.