تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Berk Cankat

Berk Cankat

لەدایکبوونی: 1984-05-09 شوێنی لەدایکبوون: Ankara, Turkey تێکڕای بەرهەم: 12

دەربارەی ئەکتەر

بێرک جانکات (بە ئینگلیزی : Berk Cankat ) لە دایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٨٤، ئەکتەر و گرافیک دیزاینەری تورکە. یەکەم ئەزموونی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سەنا بیر سێر ڤێرەجەگیم لە کەناڵی فۆکس تیڤی بوو. لەم زنجیرەیەدا کارەکتەری "ساڤاش"ی وێنا کردووە کە خاوەنی هێزێکی خەیاڵی بوو و بە نیگاکانی دەروونەکانی کۆنترۆڵ دەکرد. دوای ئەوەی ناوێکی بۆ خۆی دروست کرد، وەک ئەکتەری میوان پەیوەندی بە زنجیرەی مێدجەزیرەوە کرد و کارەکتەری "چەم"ی بە ژیان هێنا. دوای ئەوەی لە تورکیا ناوبانگی دەرکرد، لە هاوینی ٢٠١٤ ڕۆڵێکی لە زنجیرەی ستار تیڤی گوزێل کۆیلو بەدەستهێنا کە ڕۆڵی کارەکتەری "سێمال" دەگێڕێت. جانکات ڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ گیزم کاراجا، مەهمەت عەلی نورئۆغڵو و ئەحمەد مومتاز تەیلان هاوبەش کرد. بەڵام زنجیرەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کۆتایی هات. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦، کانکات خەڵاتی Elle Style Awards وەک باشترین ئەکتەری ساڵ بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی یڵدزلار شاهیدیم بەرامبەر ئۆزگە گورێل وەرگرت.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.