تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Brix Smith-Start

Brix Smith-Start

لەدایکبوونی: 1962-11-12 شوێنی لەدایکبوون: Los Angeles, California, USA تێکڕای بەرهەم: 10

دەربارەی ئەکتەر

لۆرا ئەلیس سالنجەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەدایکبووە، مۆسیقاژەن و ئەکتەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و خاوەنکارێکی مۆدە ناوی خۆی بریکس لە گۆرانییە دڵخوازەکەی لە کلاشەوە وەرگرتووە کە بەناوی Guns of Brixton. زیاتر بە هاوسەری یەکەمی مارک ئی سمیس و گیتارژەنی سەرەکی و گۆرانیبێژێکی سەرەکی بۆ تیپەکەی The Fall ناسراوە. هەروەها دامەزرێنەری تیپەکانی The Adult Net و Brix & The Extricated ە کە هاوڕێی مۆسیقاژەنی پێشووی فۆڵ ستیڤ و پۆڵ هانلی تێیدا بەشدارن. دوای جیابوونەوەی لە سمیس لە کۆتاییەکانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، بریکس پەیوەندییەکی ڕۆمانسی لەگەڵ کەمانچەژەن نایجل کێنێدی هەبوو، پێکەوە هاوکاریان کرد لە بەرگی گۆرانی کلاسیکی سایکدەلیکی دۆنۆڤان، هوردی گوردی مان لە ساڵی ١٩٩٣. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بریکس هاوسەرگیری لەگەڵ فیلیپ ستارت کردووە و پێکەوە ئەو جووتە خاوەنی چەندین بوتیکی مۆدە بوون. لەم ساڵانەی دواییدا بریکس بەهرەکانی خۆی گۆڕیوە بۆ پێشکەشکردنی تەلەفزیۆنی بە ڕۆڵێک لە بەرنامەی Gok's Fashion Fix و Ultimate Shopper. لە ساڵی ٢٠١٦ وەک خۆی لە فیلمی Absolutely Fabulous ڕۆڵی سەرەکی گێڕا و لە هەمان ساڵدا بیرەوەرییەکانی بەناوی The Rise, The Fall, And The Rise لەگەڵ Faber & Faber، 2016 بڵاوکردەوە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.