تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

AngelaBaby

AngelaBaby

لەدایکبوونی: 1989-02-28 شوێنی لەدایکبوون: Shanghai, China تێکڕای بەرهەم: 74

دەربارەی ئەکتەر

ئەنجێلابی (ناوی ئینگلیزی: ئەنجێلا؛ ناوی لەدایکبوون: یانگ ینگ) مۆدێل و ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی چینییە، لە شاری شەنگەهای لە دایکبووی دایکی شەنگەهای و باوکێکی خەڵکی هۆنگ کۆنگە، کە نیوەی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی و نیوەی چینییە. یەکێکە لە "چوار ئەکتەری نوێی دان". باوکی لە شاری شەنگەهای کارێکی مۆدە بەڕێوەدەبات. لە منداڵیدا لە ژێر کاریگەری باوکیدا حەزی لە مۆدە بووە. ئەنجێلابی لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا ڕووی لە هۆنگ کۆنگ کردووە، و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا گرێبەستی مۆدێلکردنی لەگەڵ کۆمپانیای ستایل ئینتەرناشناڵ مەنجەمەنێت واژۆ کردووە، بە زمانەکانی ئینگلیزی و ماندارین و شەنگەهای و ژاپۆنی و کانتۆنی قسە دەکات. ئەنجێلابابی بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ ئەکتەری چینی هوانگ شیاو مینگ کە ١١ ساڵ لە خۆی گەورەترە، پەیوەندی خۆشەویستی هەبوو، بەڵام پەیوەندییەکەی نێوانیان تا شوباتی ٢٠١٤ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکرا، لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥ بڕوانامەی هاوسەرگیریان لە شاری چینگداو لە چین بەدەستهێنا و ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە شاری شەنگەهای بەڕێوەچوو، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە یەکێکە لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری کە زۆرترین... لە مێژووی چیندا گەورە بووە و بەپێی خەمڵاندنەکان بە ٣١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، هوانگ و ئەنجێلابابی دووگیانیەکەیان ڕاگەیاند. لە ١٧ی ژانویەی ٢٠١٧ لە نەخۆشخانەی هۆنگ کۆنگ ئەدڤێنتیست کوڕەکەیان لەدایک بووە. لە 28ی 1ی 2022، ئەو دوو هاوسەرە جیابوونەوەیان ڕاگەیاند.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.