تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Jose Restrepo

Jose Restrepo

لەدایکبوونی: 1996-07-26 تێکڕای بەرهەم: 19

دەربارەی ئەکتەر

خۆسێ ڕێسترێپۆ ئارسیوث لەدایکبووی ٢٦ی تەمموزی ١٩٩٦، ئەکتەری فیلم و شانۆ و تەلەفزیۆنی کۆڵۆمبییە، بە بەشداریکردنی لە فیلمەکانی مالکریادۆس و ئێل مان دێل پۆرنۆ و لە زنجیرە تەلەفزیۆنیەکانی مێتاستاسیس و نارکۆس ناسراوە. لە تەمەنی گەنجیدا ڕێسترێپۆ بۆ خوێندنی نواندن ڕووی لە مەکسیک کردووە. لەوێدا زیاتر لە شانۆدا کاری کردووە، دوای چەند ساڵێک گەڕایەوە بۆ کۆڵۆمبیا. لە وڵاتی زێدی خۆیدا دەستی کرد بە دەرکەوتنی زیاتر لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، لەنێویاندا نیناس مال (2010)، ئێل لابێرینتۆ (2012)، مێتاستاسیس (2014)، لۆرا، لا سانتا کۆڵۆمبیانا (2015) و نارکۆس (2016). ئەو ئەکتەرە لە فیلمیشدا کاری کردووە، لە فیلمەکانی Apatía، una película de carretera (2012)، Malcriados (2016)، Tr3s días (2017) و El man del porno (2018) دەرکەوتووە. لە ساڵی ٢٠١٦ پاڵێوراوی خەڵاتی ماکۆندۆی لە بەشی باشترین ئەکتەری پاڵپشت وەرگرت بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی مالکریادۆس.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.